دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەیەکی ویکیپیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراوڤینسێنت ڤان گۆخ (لەدایکبووی ٣٠ ئازار ی ١٨٥٣ - کۆچی دوایی لە ٢٩ تەمموز ١٨٩٠) نیگارکێشێکی ھۆڵەندیی بوو، وەک یەکێک لە ھونەرمەندانی ئیمپرێشینیزم پۆڵین کراوە. نیگارەکانی بە گرانترین و میللییترین و بەھابەرزترین نیگارەکانی جیھان دەخەمڵێندرێن. ماوەیەکی زۆر بەھۆی ھێرشی نەخۆشیی مێشکییەوە ناڵاندی (سەبارەت بەمەش زۆرێک تیۆری و تێڕوانین ھەیە) کە یەکێک لە ناوبانگترین لەو ڕووداوانەی ڕوویاندا ئەوەبوو بەشێکی لە گوێچکەی چەپی خۆی بڕی. یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی وێنەیی شێوەکاریی و بۆ دەربڕینی هەست و سۆزی خۆی ڕووی لە وێنەیی شێوەکاریی کرد. لەدوایین پێنج ساڵی کۆتاییەکانی ژیانیشیدا زیاد لە ٨٠٠ نیگاری زەیتی کێشا و لە ناوبانگرترینیشیان تابلۆی پەتاتەخۆرەکانە. وێنەی ھەڵبژێردراوژێرپەڕە
لەم مانگەدادەروازە:ھونەرەکان/ساڵیادە ھەڵبژێردراوەکان/ئایار ژیاننامەی ھەڵبژێردراوڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت (ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سیمفۆنی، کنچێرتۆ، چامبەر، پیانۆ، ئۆپێرا. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە مۆسیقای کلاسیکدا. مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمان بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردووە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەورووپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردووە لە بەشی مۆسیقی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. پێشنیارکردن • ئەرشیڤ... ژێرپەڕەفلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا.
پۆلەکانویکیپرۆژەکان
ژێرپەڕە
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |