لێکدانی دەرەکی (بە ئینگلیزی: Exterior Product) یان بەئاڕاستە لێکدانکردارێکی دوانییە لەسەر دوو ئاڕاستەبڕ پێناسە دەکرێت لە بۆشایی سێ ڕەھەندیدا و ئەنجامی ئەم لێکدانە ئاڕاستەبڕێکە ئەستوونە لەسەر دوو ئاڕاستەبڕی یەکەم.
لێکدانی دەرەکی دوو ئاڕاستەبڕیa و b بەم شێوە a × b ھێما دەکرێت و لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە:
لێرەدا θ گۆشەی نێوان دوو ئاڕاستەبڕی a و a ، b و b پێوانەی دوو ئاڕاستەبڕەکە، و ئاڕاستەبڕی یەکەیە و ئەستوونە لەسەر دوو ئاڕاستەبڕی a و b و لەو ئاڕاستەدایە کە بە یاسای دەستی ڕاست دیاری دەکرێت.
بەئاڕاستە لێکدان لە فیزیک و ئەندازیاریدا گرینگی و جێبەجێکردنی زۆری ھەیە.