دەرھەستکاری
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەرھەستکاری بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە. وەک چەمکی «سێو» کە لە هەموو سێوەکان( بە جیاوازی ڕەنگ، ئەندازە، بۆن، ڕەگەز، تام و ...) وەرگیراوە.[1]
بە واتایەکی تر بریتییە لە ڕەوت یان ئاکامی بەگشتیکردن. ئەمە لەڕێگەی کەمکردنەوەی ناوەرۆکی زانیاریدەری چەمک یان دیاردەیەکی شیاوی لێڕوانینەوە بەدەستدێت و زیاتر مەبەست ئەوەیە کە تەنیا ئەو زانیارییانەی کە بۆ ئامانجێکی تایبەت بەکەڵک و گونجاون بمێننەوە. بۆ نموونە، دەرھەستکردنی تۆپێکی فووتباڵی لە چەرم دروستکراو بۆ بیرۆکەی گشتیتری تۆپ، تەنھا زانیاری لەسەر تایبەتمەندییەکان و ئاکاری تۆپە گشتییەکە دەھێڵێتەوە و ئەو نیشانی و زانیارییانەی کە دەبنە ھۆی دیاریکردن و ناسینەوەی ئەو تۆپە چەرمییە، ھەمووی دەسڕێتەوە.
دەرھەستکاری ڕێکاری سادەکردنەوە بە کار دەبات، کە تێیدا واز لە وردەکارییە بەرھەستەکانی پێشوو دەھێندرێت و [وردەکارییەکان] تاریک، لێڵ یان بەبێ پێناسە بەرەڵا دەکرێن.