دەروازە:فیلم
دەروازەی ویکیمیدیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروازەی فیلمگەڕان...وتاری ھەڵبژێردراووۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: WALL-E: Waste Alloction Load Lifter Earth-Class) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە. کۆمێدی و زانستی و خەیاڵییە. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە نەمانی ژیان دەکات لەسەر زەوی، مرۆڤەکان ڕۆیشتوون بۆ ھەسارەیەکی تر و لەوێ ژیان بەسەردەبەن، زەوی ھەمووی وێران بووە، بەڵام ڕۆبۆتێک بەناوی «WALL-E» بەھۆی زیرەکی خۆیەوە ماوە و ھەر ئیشدەکات، ئەو ڕۆبۆتە ڕۆژانە زبڵ کۆدەکاتەوە و شێوەی چوارگۆشەیان لێ دروستدەکات و دەیانکاتە بینا. ئەم ڕۆبۆتە شوێنی پشووی خۆی ھەیە و، ھەر کە شەو دادێت دەچێتەوە شوێنەکەی خۆی، ڕۆبۆتەکە تەلەڤیزیۆنی ھەیە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت و سەیری فیلم دەکات و ھەروەھا دەشخەوێت تا ڕۆژ دەبێتەوە، کە ڕۆژدەبێتەوە دەچێتە بەر خۆرەکە و خۆی بارگاوی دەکاتەوە، ئەوە ئیشی ڕۆژانەی خۆیەتی، ھەروەھا سیسرکەیەکیش ماوە لەگەلی. ڕۆژێک مرۆڤەکان کەشتییەکی ئاسمانی دەنێرنە سەر زەوی بۆ ئەوەی بزانن ھیچ شتێک ماوە تا دووبارە ژیان دروستبکەنەوە، کەشتییەکە ڕۆبۆتێک دەنێرێتە سەر زەوی کە کارەکەی پشکنینە، دواتر ئەم ڕۆبۆتە لەگەڵ «وۆڵ-ئی» یەکتر دەبینن، سەرەتا ڕۆبۆتەکە دەیەوێت «وۆڵ-ئی» بکوژێت بەڵام دواتر پێکەوەدەگونجێن و «وۆڵ-ئی» عاشقی ڕۆبۆتەکە دەبێت. دوای ئەوە ڕووەکێک دەدۆزنەوە کە «وۆڵ-ئی» ھەڵی گرتووە، ئەم ڕووەکە وا لە ڕۆبۆتەکەی تر کە لە کاربکەوێت و، دواتر کەشتییە ئاسمانییەکە کۆمەڵێک ڕۆبۆت دەنێرن بۆ ئەوەی ڕۆبۆتەکە لەگەڵ خۆیان ببەن و «وۆڵ-ئی»یش بەدوایان دەکەوێت و خۆی بە کەشتییەکەوە ھەڵدەواسێت و دەچن، لە شوێنی مرۆڤەکان کۆمەڵێک ڕووداوی تر ڕوودەدات،...، لەکۆتایییەکەیدا مرۆڤەکان دەگەڕێنەوە سەر زەوی. زیاتر... پێشنیارکردن • ئەرشیڤ... وێنەی ھەڵبژێردراوئەکتەری ھەڵبژێردراوسکۆت ئێدوارد ئەدکینز (بە ئینگلیزی: Scott Edward Adkins؛ لەدایکبووی ١٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی ئینگلیزە، بەرھەمھێنەر، سیناریۆنووس، جمناستیک، ھونەری جەنگی. ئەو ڕۆڵی جەنگاوەر و زیندانی ڕووسی یوری بۆیکای گێڕاوە لە فیلمەکانی (بێ ڕکابەر ٢: دوایین پیاو ڕادەوەستێت) ھەروەھا لە دووبەشی دیکەی ئەو فیلمە (بێ ڕکابەر ٣: ڕزگارکردن) لە ساڵی ٢٠١٠) و (بۆیکا: بێ ڕکابەر لە ساڵی ٢٠١٨). ڕۆڵی کێیسی بۆومانی گێڕانەوە لە فیلمی ھەردوو بەشی فیلمی نینجا لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٣. سکۆت لە فیلمەکانی فیلمی (سەربازی جیھانی: ڕۆژی ژماردن) ،(The Bourne Ultimatum) ,(Zero Dark Thirty) دەرکەوتووە. ھەروەھا ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Wolf Warrior و ip man 4. ڕۆڵی پاڵپشتی گێڕاوە لە فیلمەکانی Doctor strange و the Expendables 2 بینیوە. زیاتر... پێشنیارکردن • ئەرشیڤ...
پۆلەکاندیالۆگی ھەڵبژێردراوجەمال: «با ڕابكهین.» وتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |