خەتەنەکردنی کچان
نەریتێکی کلتووریی جێی مشتومڕ / From Wikipedia, the free encyclopedia
خەتەنەکردنی کچان یان سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی کچان (بە ئینگلیزی: Female genital mutilation یان بە کورتی FGM) یاخود لابردنی بەشێکی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێینەکان کە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بەم شێوازە پێناسەی کردوە «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» بریتییە لە خەتەنە.[5] خەتەنەکردنی کچان وەک نەریتی کلتووری یان ئایینی لە زیاتر لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقادا ئەنجام دەدرێت دوای ئەفریقا بە ژمارەیەکی تۆزێک کەمتر لە ئاسیا و وڵاتانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدرێت.[6] یونیسێف ژمارەی مێینە خەتەنەکراوەکانی لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن ژن مەزەندە کردووە کە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقادا دەژین، لەگەڵ چەند ھەرێم و کۆمەڵگەی دیکەی جیھاندا.[7]
پێناسە | «ھەر پرۆسەیەک کە بەشێک یان کۆی لاچوونی ئەندامی زاوزێی مێینەی تێدا بێت بەبێ ھۆکاری پزیشکی» (ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی، یوونیسێف، لەگەڵ سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 1997).[1] | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوچە | ئەفریقا، ئاسیا، ڕۆژھەڵاتی ناوین، لەگەڵ چەندین ناوچەی تری جیھان[2] | ||||||
ژمارە | پتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژن و کچ لە ٢٧ وڵاتی ئەفریقا و ئیندۆنیزیا و ھەرێمی کوردستان و و یەمەن خەتەنەکراون (بەپێی ھەڵسەنگاندنی ٢٠١٦)[3] | ||||||
تەمەن | چەند ڕۆژێک دوای لەدایکبوون[4] | ||||||
ئامارەکان | |||||||
| |||||||
|
شێوازی جێبەجێکردنی بەپێی شوێن و نەریتەکان جیاوازی ھەیە، بەڵام لە ھەندێک شوێن بەبێ ھیچ ڕەچاوکردنێکی تەندروستی ئەنجام دەدرێت کە ڕەنگە مووسێک یان چەقۆیەک بەکاربھێنن بەبێ ئەوەی ئەستێوربکرێن یان پاقژکردنەوەی ئەو ئامرازانەی لەم پرۆسەیەدا بەکاردەھێنرێ بەکاربھێنرێت. ئەو تەمەنەی کە ئەم نەشتەرگەرییە بچووکەی بۆ ئەنجام دەدریت، لە ماوی نێوان یەک ھەفتە لە لەدایکبوون بۆ تەمەنی گاگۆڵکەکردن بەپێی ڕاپۆرتی یونیسێف، زۆرینەی ئەو مێینانەی کە بە پرۆسەی خەتەنەکردن دادەڕۆن، لەژێر تەمەنی پێنج ساڵیدان.[8] ئەم پرۆسەیە بریتییە لە لابردنی بەرگی دەرەوی باڵەکانی ئەندامی مێینە و کردنەوەونزیک خستنەوەی پەردەی کچێنی و منداڵدانی کەسەکە کە ڕاستەوخۆ دوای برینی قیتکەکانی سەرەوە و خوارەوەی کۆئەندامی زاوازێ شوێنی بڕینەکان داغ دەکرێن، تەنیا کردنەوەیەکی بچووک بەجێ دەھێڵن بۆ ئەوەی ڕێگە بە تێپەڕبوونی میز و خوێنی سەرەمانگان بدات، ھەروەھا کردنەوەی زێ بۆ ڕێگەدان بۆ جووت بوون و ئاسانی دووگیان بوون لە خەتەنەکردنەوەی دووەم (کاتی ھاوسەرگیری). لە ساڵی ٢٠١٠ دا، سندوقی دانیشتووانی سەر بە یوئێن مەزەندەی کرد کە ٢٠ ٪ ی مێینە خەتەنەکراوەکان بە تەواوی بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێیان لابراوە و ھیچ ھەستێکی جووت بوونیان تێدا نەماوە، بە شێوازێک خەتەنە کراون کە بە «خەتەنەکردنی فیرعەونی» یان «تبتی» ناسراوە، کە بەتایبەتی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا باوە.[9]
ئەم نەریتانە ئێستا لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی جیھاندا وەک یەکێک لە شێوەکانی جیاکاری سێکسی، یان وەک ھەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکسی ژنان سەیر دەکرێت، لەکاتێکدا ئەو کۆمەڵگا یان گرووپانەی کە خەتەنەیان تێدا باوە وەک نیشانەی پاکی و دوورکەوتنەوە لە بەدکاری و باوەرداری دەبینن. ژنانی گەورە و دایکان زۆر جار شانازی بە کچەکانیان دەکەن کە خەتەنە کراون و بە شەرەفی دەزانن و کچێک کە خەتەنە نەکرابێت وەک نەنگی و شەرم سەیری دەکەن.[10] کاریگەرییە تەندروستییەکانی خەتەنەکردنی مێینە بەپێی سروشتی نەشتەرگەرییەکە جیاوازییان ھەیە، خەتەنەکراو لەوانەیە تووشی ھەوکردنی بەردەوام یان زەحمەتی میزکردن و لێشاوی خوێنبەربوون بێت لەکاتی دووگیان بووندا، ھەورەھا لەوانەیە توشی ھەوکردنی منداڵدان و گرانی ھەڵگرتنی کۆرپەلە بێت، بە گشتی ئەم پڕۆسەیە جگە لە زیانی تەندروستی ھیچ سودێکی نییە.[11]
میسر لە ڕیزبەندی یەکەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی جیھان کە زۆرترین خەتەنەکردنی تێدا ئەنجام دەدرێت دوای میسر ھەریەکە لە سۆماڵ، گینیا و جیبۆتی بەرزترین ژمارەی خەتەنەکردنیان تێدا ئەنجام دەدرێت.[8] کوردستانیش ژمارەیەکی زۆری سەقەتکردنی ئەندامی زاوزێی ژنانی تێدایە.[12][13] یاساکانی زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە خەتەنەکردنیان تێدا دەکرێت وەھا نووسراونەتەوە کە خەتەنەکردن نایاسایییە بەڵام ئەم یاسایانە بە دەگمەن کاریان پێدەکرێت. لە دەیەی ١٩٧٠ەوە، ھەوڵ و کۆششەکان چڕترکراونەتەوە بۆ وازھێنان لەو کردارە، بە ھەوڵدان بۆ قایلکردنی خەڵک و ڕۆشنبیرکردنیان تا دەستی لێ ھەڵبگرن. لە کۆبوونەوەی ساڵی٢٠١٢ی ئەنجومەنی گشتی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامان بە کۆی دەنگ دەنگیان دا بە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی خەتەنەکردن و لە سەرتاسەری جیھان وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ھەژمارکرا، نەتەوە یەکگرتووەکان ٦ی شوباتی بە «ڕۆژی جیھانی ڕەتکردنەوەی خەتەنەکردن» ڕاگەیاند. بەڵام ئەم بریارە بەرھەڵستی زۆری بۆ پەیدا بوو و ڕەخنەی توندی لێگیرا. بۆ نموونە دکتۆر ئیریک سیلفێرمان دەنووسێت کە خەتەنەکردن لە زانستی مرۆڤناسیدا بابەتێکی ئایدیالیستییە، چونکە بە جیھانی بوونی مافەکانی مرۆڤ و چۆنییەتی قبووڵکردنی داب و نەریتەکانی یەکتر پەسەند ناکات.[14]