ئەفریقای ناوەندی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناوەڕاستی ئەفریقا یان ئەفریقای ناوەڕاست ھەرێمێکە لە کیشوەری ئەفریقا کە پێکھاتووە لە چەند وڵاتێک. ئەنگۆلا، بوروندی، کامیروون، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، چاد، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، کۆماری کۆنگۆ، گینێی ئیستوایی، گابۆن، ڕواندا، ساوتۆمێ و پرینسیپی ئەندامێکن لە کۆمەڵگای ئابووریی نەتەوە ئەفریقییە ناوەندییەکانن (ECCAS).[1] شەش لەو نەتەوانە (کامیروون، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینێی ئیستوایی، وە گابۆن) ئەندامی کۆمەڵگای ئابووری و دراوی ئەفریقای ناوەندین (CEMAC)، وە دراوێکی ھاوبەش بەکاردێنن، (XAF).[2] بانکی پەرەسەندنی ئەفریقی ئەفریقای ناوەندی وەسف دەکەن بەوەی پێکھاتووە لە کامیروون، کۆماری ئەفریقای ناوەندی، چاد، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ، کۆماری کۆنگۆ، گینێی ئیستوایی وە گابۆن.[3] ئەفریقای ناوەڕاست زاراوەیەکی ھاوشێوەیە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەرنامەجوگرافیای ئەفریقا. ھەمان وڵاتانی بانکی پەرەسەندی ئەفریقی لە خۆ دەگرێت بە چەند وڵاتێکی دیکەشەوە، ئەنگۆلا، ساو تۆمێ و پرینسیپی.[4]