مالی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری مالی (بە فەڕەنسی: République du Mali) یان مالی وڵاتێکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا. مالی هاوسنوورە لەگەڵ جەزائیر لە باکوورییەوە، نیجەر لە ڕۆژهەڵاتەوە، بورکینۆفاسۆ، کۆتدیڤوار و گینێ لە باشوورییەوە و مۆریتانیا لە ڕۆژئاوایەوە. ڕووبەری مالی دەکاتە ١، ٢٤٠، ١٩٢کم دووجا. دانیشتوانی وڵاتەکە دەکاتە ١٩.١ میلیۆن کەس و پایتەختی وڵاتەکە شاری باماکۆیە. ٦٧٪ی دانیشتوانی وڵاتەکە تەمەنییان لە ژێر ٢٥ ساڵانە.[1]