ھەڵەبجە
شارێکی باشووری کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵەبجە (پێشتر ھەڵەبجەی شەھید؛ بە کوردیی باکووری: Helebce بە عەرەبی: حلبجة) ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان ھێڵی درێژی ٤٦ی پلەی ڕۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانی ٣٥–٣٦ پلەی باکوور و ٨٣ کم باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانیەوە. ڕووبەرەکەی ١٥٩٩ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، و ئەو سەردەمەی کە لەسەر پارێزگای سلێمانی بوو %٣٩٬٩ ڕووبەری ھەموو ئەو پارێزگایەی پێک دەھێنا.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە سەبارەت بە شاری ھەڵەبجە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵەبجە (ڕوونکردنەوە).
زانیاریی خێرا ھەڵەبجە, وڵات ...
ھەڵەبجە | |
---|---|
بە عەرەبی: حلبجە بە ئینگلیزی: Halabja | |
ناسناو(ەکان): ھەڵەبجەی شەھید شاری شەھیدان | |
پۆتانەکان: 35.17778°N 45.98611°E / 35.17778; 45.98611 | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | ھەڵەبجە |
قەزا | ناوەندی قەزای ھەڵەبجە |
دامەزرێنەر | حەمەچاوەش بەگی شیوەکەڵ |
دەسەڵات | |
• جۆر | ئەنجومەن - بەڕێوەبەرایەتی |
• قایمقام | نوخشە ناسح |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٠٠ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٩٠٠ مەتر (٣٬٠٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠ (بەپێی سەرژمێری وەزارەتی پالاندانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠)) | |
• سەرجەم | ٢٤٥٬٧٠٠[2] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی و ھەورامی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTCتێبینی نەکراوە (+٣) |
• ھاوین (DST) | +٣ |
وێبگە | پارێزگای سلێمانی |
دایخە