کوردیی باشووری
زارێکی سەرەکیی کوردییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردیی کەڵھوڕی، کوردیی خوارین، کوردی خوارگ یان کوردیی جنووبی) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[2] و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت. ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردیی پاڵەیی، کوردیی سنجاوی، کوردیی زەنگنەیی، کوردیی کولیایی، کوردیی گەڕووسی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن. ھەروەھا ھەندێک سەرچاوە کوردیی لەکییش بەشێک لە کوردیی باشووری دەزانن، بەڵام بەڕای ھەندێکیش لەکی لقێکی سەربەخۆ لە زمانە کوردییەکان بە ئەژمار دێت.
زانیاریی خێرا کوردیی باشووری, قسەی پێدەکرێ لە ...
کوردیی باشووری | |
---|---|
کوردی | |
قسەی پێدەکرێ لە | رۆژاوای ئێران ڕۆژھەڵاتی عێراق |
ناوچە | ڕۆژاوای ئێران، پارێزگای کرماشان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان، ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان و جەماوەرەکانێک لە کوردانی پارێزگای قەزوین، پارێزگای ئەلبورز، پارێزگای تاران؛ ڕۆژھەڵاتی عێراق، ناوچەکانی خانەقین، کفری، مەندەلی و کوردانی بەغدا. |
ژمارەی ئاخێوەران | نزیکەی ٣،٥٠٠،٠٠٠ [1] (بە ھەژماردنی لەکەکان ھەتا ٥،٠٠٠،٠٠٠) (ڕێکەوت نەدراوە) |
بنەماڵەی زمان | بنەمایی
|
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | sdh |
Linguasphere | 58-AAA-c |
ناوچەکانی کوردیی باشووری | |
دایخە