ڕۆمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆمان یان گێڕدراوە (ڕۆمان لە «Roman»ی فەڕەنسییەوە ھاتووە) (بە ئینگلیزی: Novel) نووسراوێکی خەیاڵی درێژتر لە کورتەچیرۆک و چیرۆک کە چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.[1] ڕۆمان بریتییە لە گێڕانەوەیەکی چیرۆکئامێزی دووروودرێژ، لە میانەی گێڕەرەوە وێنەی ژیانی کەسایەتییەکان لە چەندین ڕوو دا و لە چەندین شوێن و کاتی بەریندا دەردەخات، زۆر جار خەیاڵ ڕۆڵی لە داڕشتنی ڕووداوەکاندا ھەیە، لە ڕۆماندا چەند ڕەگەزێکی گرنگ کۆ دەبێتەوە، لەوانە: ڕووداو، کەسایەتیی سەرەکی، شوێن، کات، چیرۆکبێژ (یان گێڕەرەوە)، گێڕانەوە، بۆگێڕەوە، خەیاڵ، وەسف، دیالۆگ، گۆشەنیگا.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زانیاریی خێرا ڕۆمان, لقی ...
ڕۆمان | |
---|---|
لقی | literary work، گێڕانەوە |
بەشێکە لە | novel sequence |
ھاشتاگ | novels |
جێبەجێکار | ڕۆماننووس |
پۆل بۆ پۆلە هاوناوەکان | Category:Wikipedia categories named after novels |
دایخە