چیرۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
چیرۆک (لە «چێڕ»ی کورمانجییەوە بە واتای قسە)[ژێدەر پێویستە]، مەتەڵ، دەستان، داستان، ڕاز، پارچا، پاچا واوێژ یان گێڕانەوەی ڕووداوگەلی لێکگرێدراوی خەیاڵی یا ڕاستەقینەیە بە شێوەی پاشیەکییەک لە وشەگەلی نووسراو یا وێژراو، یا وێنەگەلی بزۆز یا بێجووڵە، یا تێکەڵێک لەم دووانە.[1] [2]
بۆ ڕێکخستنی جۆرەکانی چیرۆک ژمارەیەک پۆلی تێماتیک یا فۆرماڵ بەدی ھاتوون، لەوانە:
- ناخەیاڵکرد (non-fiction)، وەکوو ژیاننامە، ھەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆن، مێژوو؛
- ڕووداوی مێژووییی ئاوێتەی خەیاڵ کراو، وەکوو ئانەکدۆت، ئوستوورە، ئەفسانە؛
- بەتەواوی خەیاڵکرد (fiction)، وەکوو کورتەچیرۆک، ڕۆمان، بڕێ لە گۆرانییەکان.
لە ھەموو شێوازەکانی ھونەر و ئافراندن و ڕابواردندا چیرۆک ئەدۆزرێتە: ئاخاوتە، ئەدەب، تیاتر، مۆسیقا و گۆرانی، کۆمیک، ڕۆژنامەوانی، فیلم، تەلەڤزیۆن و ڤیدیۆ، ڕادیۆ و ھتد.