فابل
چیرۆکی خەیاڵی کورت / From Wikipedia, the free encyclopedia
فابل چەشنێکی ئەدەبییە: چیرۆکێکی خەیاڵکرد و پوختەیە بە زمانی شیعر یا پەخشان کە ھەوڵ ئەدا پەیامێکی ئەخلاقی بگەیەنێ بە خوێنەرەکەی یا بیسەرەکەی. ھەندێ جار پەیامە ئەخلاقییەکە وەکوو پەندێکی پڕناوەرۆک بەڕاشکاوی لە کۆتاییی چیرۆکەکەشدا دێتەوە. پاڵەوانان و کەسایەتییەکانی فابل بریتین لە ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەری ئەفسانەیی، بەڵام ئەو ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەرانە تایبەتمەندی و کەسایەتیی مرۆڤیان پێ دراوە، بە زمانی مرۆڤ قسە ئەکەن و وەکوو مرۆڤ بیر ئەکەنەوە. [1]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تەممووز ٢٠١٧) |
فابل لە پارابل جیاوازە. جیاوازییەکەشی ئەوەیە کە لە پارابلدا لە جیاتیی ئاژەڵ و گیا و گیانلەبەر، مرۆڤ بۆ خۆی پاڵەوانی چیرۆکەکەیە.