سیسێ مریەم سیدیبێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیسێ مریەم سیدیبێ (Cissé Mariam Kaïdama Sidibé؛ لە دایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی مالییە، ئەو لە ماوەی ٣ی نیسانی ٢٠١١ بۆ ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢ بووە سەرۆک وەزیرانی مالی. ئەو یەکەم ژنە لە مێژووی وڵاتی کە پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.[1][2]
زانیاریی خێرا سیسێ مریەم سیدیبێ, لەدایکبوون ...
سیسێ مریەم سیدیبێ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ Timbuktu، مالی |
مردن | ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١(٢٠٢١-١١-٠٦) (٧٣ ساڵ ژیاوە) توونس (شار)، توونس |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Mali |
پەروەردە | École nationale d’administration |
ئەندامی حیزبی | بێ نرخ |
دایخە
سیسێ مریەم لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢، لە ڕێی کودەتایەکی سەربازی لەسەر کارەکەی دوور خرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی لێبووردەی نێونەتەوەیی ئەوا سیسێ و وەزیرەکانی دیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە گەمارۆ درابوون لە کەمپێکی چەکداریی لە ناوچەی کاتی.[3]
لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١١، سیسێ یەکێک بووە لە قسەکەرانی کۆڕبەندێکی ڕێکخراوی یوونیسکۆ لە بارەی خوێندن و پەروەردەی کچان و ژنان.[4] سیسێ کەسێکی سەربەخۆیە و ئەندامی هیچ حیزبێک نییە. ئەو هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە.[5][6]