جینۆساید
From Wikipedia, the free encyclopedia
جینۆساید (بە ئینگلیزی: Genocide) بە لەناوبردنی کۆمەڵێک خەڵک یان دەستەیەک یان گروپێک دەوترێت لەلایەن وڵاتێک یان پارتێکی دەسەڵاتدارەوە لەناوبرابن و ھەوڵی کوشتنیان درابێت. دەشێت کۆمەڵکوژی ھۆکاری ئایینی، نەتەوەیی، ڕامیاری، یان بیری ڕەگەزپەرستانەی لەدواوە بێت. وەک لەناوبردنی جەزائیریەکان لە لایەن داگیرکەری فەڕەنسیەوە، یاخود کیمیا بارانی ھەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراقییەوە، یاخود جینۆسایدی جولەكەكان كە بە هۆلۆكۆست ناسراوە لە لایەن ڕژێمی ئەڵمانیای نازی کە شەش ملیۆێن جولەكە دەكوژرێت.
کرداری جینۆساید، بە تاوانێکی نێونەتەوەییی ناسراوە، لە ساڵی ١٩٤٨دا نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسی بۆ داناوە و لەسەری ڕێککەوتوون.