کوشتاری سربرێنیتسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوشتاری سربرێنیتسا یان جینۆسایدی سربرێنیتسا کوشتاریەک بوو، بۆسنە و ھەرسک بە خۆیەوە بینی ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی ھێزە سربیەکان، و لەم کوشتاریەدا ٨ ھەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانە مەدەنییەکانی ناوچەکە، و ئەم کوشنارگەیە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتار بە کۆمەڵەکانی قاڕەی ئەورووپا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیھانیەوە.
کوشتاری سربرێنیتسا | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
ئارامگەی قوربانییەکانی کوشتاری سربرێنیتسا | |||||||
| |||||||
شەرکەرەکان | |||||||
کۆماری سربیا | بۆسنە و ھەرسک |
بەرپرسیاریەتی ئەم کوشتاریە و کوشتن و ئاوارەکردنی مەدەنییەکان خرایە ئەستۆی ڕادۆڤان کارادیچ سەرۆکی سیاسی سڕبەکانی بۆسنە و ژێنەڕاڵ ڕاتکۆ ملادیچ سەرکردەی میلیشیاکانی سڕب و لەگەڵ ژمارەیەک سیاسی و سەربازی تر. کە تا ئێستاش زۆربەیان لەلایەن ئینتەرپۆل و ھێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە بۆسنە داوادەکرێن، ھەروەھا کەس و کاری قوربانییەکان ھێزە ھۆڵەندییەکانی ناو نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکەن بەوەی بەرگرییان لە خەڵکی شارەکە نەکردووە و ھەموو ئەوانەی پەنایان پێگرتوون داویاننەتنەوە دەستی میلیشیاکانی سڕب کە دواتر ھەموویانی کوشت.[1]
لە شووباتی ٢٠٠٧ دادگای نێودەوڵەتیی داد ئەوەی دووپات کردەوە کە ڕووداوەکانی سربرێنیتسا قەڵاچۆکۆدنی بەکۆمەڵ بووە.[2]