ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ (ناوی فەرمی: Games of the XXXI Olympiad) پاڵەوانییەتییەکی یارییەکانی ئۆڵمپیادە کە کۆمەڵە یارییەکی وەرزشی لەخۆدەگرێت. ڕۆژی ٥ی ئابی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و ڕۆژی ٢١ی ئابی ٢٠١٦ کۆتایی ھات. پاڵەوانییەتییەکە لەشاری ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەڕازیل. بەڕێوەچوو لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٦ وڵاتی جیاواز زیاتر لە ١١ ھەزار یاریزان بەشدارییان تێداکردووە.[1][2] ھەردوو ولاتی کۆسۆڤۆ، سوودانی باشوور بۆیەکەم جار لە مێژوویان بەشداریان لە ئۆڵمپیاد کرد، ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا تیمێکی تایبەت بە ناوی ھەڵبژاردەی لێژنەی ئۆڵمپی تایبەت بەو وەرزشوانانەی ئاوارەی ولاتێک بوون بە ھەرھۆکارێک دروستکرا بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەم پاڵەوانییەتییە. ڕکابەرییەکان لە ٣٣ شوێنی ولاتی خانەخوێ بەڕێوەچوو. ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو ولاتانە ھات کە زۆرترین مەدالیای زێر (٤٦) دانە و ھەروەھا زۆرترین مەدالیای گشتی (١٢١) بەدەست ھێنا، ھاوکات توانی مەدالیای ژمارە ١٠٠٠ی خۆی لە ئۆڵمپیادی ھاوینە لە سەرەتای دروستبوونییەوە بباتەوە.[3] دوای ئەو بەریتانیای گەورە بە بەدەست ھێنانی (٢٧) مەدالیای زێر و ٦٧ مەدالیای گشتی پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ولاتی چین بووە خاوەنی پلەی سێیەم دوای ئەوەی توانی ٢٦ مەدالیای زێر، ٧٠ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنێت . ولاتی خانەخوێ واتا بەڕازیل لە پلەی ١٣ جێگیر بوو بە بەدەست ھێنانی ٧ مەدالیای زێر و ١٩ مەدالیای گشتی. لەم خولەی ئۆڵمپیاد ھەریەکە لە بەحرەین، فیجی، کەناری عاج، ئوردن، کۆسۆڤۆ، پۆرتوریکۆ، سەنگاپور، تاجیکستان و ڤێتنام بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئۆڵمپیاد بوونە خاوەنی مەدالیای زێڕ.[4][5]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXXI. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Viva sua Paixão، Um mundo novo |
وڵات | بەڕازیل |
جێ | ڕیۆ دێ ژانێرۆ |
یاریگا | یاریگای ماراکانا |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٢ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
ژمارەی چاپ | 31 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٥ی ئابی ٢٠١٦ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢١ی ئابی ٢٠١٦ |
Officially opened by | Michel Temer |
Oath made by | Robert Scheidt |
Torch lit by | Vanderlei Cordeiro de Lima |
بەختدار | Vinicius and Tom |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/rio-2016 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2016/ |
ھاشتاگ | Rio2016 |