ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ (ناوی فەرمی: Games of the XXXI Olympiad)[1] پاڵەوانییەتییەکی یارییەکانی ئۆڵمپیادە کە کۆمەڵە یارییەکی وەرزشی لەخۆدەگرێت. ئەم ئۆلۆمپیادە لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، لە ٢٧ ی تەممووزی ٢٠١٢ دەستی پێکرد و لە ١٢ەی ئابی ٢٠١٢ کۆتایی ھات.[2][3] لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیاواز ١٠٬٧٦٨ ھەزار وەرزشوان بەشدارییان تێداکردووە.[4] شارەکانی مەدرید، نیۆرک، مۆسکۆ، پاریس، لەندەن ئامادەی خۆیان نیشاندا بۆ میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانییەتییە لە دوای دەنگدان شاری لەندەن بە ٥٤ دەنگ مافی میوانداریکردنی پێ بەخشرا. بۆ سێیەم جار ئەم پاڵەوانییەتییە لە شاری لەندەن بە ڕێوەچوو کە پێشتر لە ساڵەکانی ١٩٠٨، ١٩٤٨ میوانداریکردبوو.[5] چەندین شوێنی بەمەبەستی بەڕێوەچوونی یارییەکان دروستکرد.
ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٢ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Olympic Games London 2012 | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Inspire a Generation |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | لەندەن |
پۆتانی شوێن | ٥١°٣٢′١٩″N ٠°٠′٥٩″W |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ |
ژمارەی چاپ | 30 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٢ی ئابی ٢٠١٢ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2012 Summer Olympics opening ceremony، 2012 Summer Olympics closing ceremony، London bid for the 2012 Summer Olympics |
ڕێکخەر | London Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games |
Officially opened by | ئێلیزابێتی دووەم |
Oath made by | Mik Basi، Sarah Stevenson، Eric Farrell |
بەختدار | Wenlock and Mandeville |
ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٢ |
بەرواری داخستنی فەرمی | ١٢ی ئابی ٢٠١٢ |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/london-2012 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/2012/ |
٨٦ ولات لە ٢٠٤ ولات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد لە ناویاندا وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی یەکەمیان وەرگرت لە بەدەست ھێنانی مەدالیاکان دوای ئەوەی توانیان ٤٦ مەدالیای زێر، و ١٠٤ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن. وەرزشوانانی چین پلەی دووەمیان وەرگرت بە بەدەست ھێنانی ٣٨ مەدالیای زێر و ٩١ مەدالیای گشتی. لەکاتێکدا وەرزشوانانی بەریتانیا وڵاتی خانەخوێ پلەی سێیەمیان بەدەست ھێنا بە بردنەوەی ٢٩ مەدالیای زێر و ٦٨ مەدالیای گشتی.[6]