ورمێ
شارێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
ورمێ یان ئورمییە (بە فارسی: ارومییە، بە کوردیی باکووری: Ûrmiye، بە ئەرمەنی: Ուրմիա)یەکێکە لە گەورە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران، ناوەندی پارێزگای ورمێ و شارستانی ورمێیە، بەبەرزی (١٣٣٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، کەوتووەتە سەر چەمی بەردە سوور (چەمی شار) و دەشتی ورمێ، لەڕۆژھەڵاتییەوە دەریاچەی ورمێیە و لە ڕۆژاوایەوە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دەستکردی باکووری کوردستانە، ھەوای ھاوینانی کەمێک گەرمە و زستانی ساردە.
ورمێ
Urmia | |
---|---|
ܐܘܪܡܝܐ - Ûrmiye - ارومییە - رضائییە - طبارما - Ուրմիա | |
| |
پۆتانەکان: 37.55274°N 45.07605°E / 37.55274; 45.07605 | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
شارستان | ورمێ |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوان–ئەنجومەن |
• سەرۆکی شارەوانی | مەجید ئاقازادە |
• پەرلەمانتار | نادر قازی پور، ھادی بەھادوری، ڕووحوڵڵا حەزرەت پور |
ڕووبەر | |
• شاری | ٤٢٫٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٫٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٣٣٢ مەتر (٤٬٣٧٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شار | ٧٣٦٬٢٢٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، ئازەری، ئەرمەنی، ئاشووری |
• ئایین | ئیسلام (سوننە و شیعە)، مەسیحی، یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | urmia.ir |
ورمێ لە ڕووی دانیشتووانەوە دەھەمین شاری ئێرانە لە ڕیزبەندیدا، دانیشتووانی ئەم شارە لە پێکھاتەیەکی ئاڵۆزی کورد و ئازەری و ئاشووری و ئەرمەنی پێکھاتووە.[1] ئەم شارە ناوەندەکی بازرگانی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانە و بەتایبەتی (سێو و ترێ و …) ھەروەھا توتنیشی تیادا دەچێنرێت. زۆرینەی دانیشتووانی ئیسلامن و ھەروەھا ئەم ئایینانەی تیادایە مەسیحی و یارسان.
شارێکی گرنگ بوو لەرووی ئایینەکانەوە لە سەدەی نۆزدەدا، دانیشتووانی پێکھاتبوو لە ئیسلام(شیعە و سوننە)و مەسیحی (کاسۆلیکی و پرۆتێستانتی و سووریانی و ئەرسەدۆکسی) و یارسانی و جوو و بەھایی و سۆفیگەری لە ساڵی ١٩٠٠دا مەسیحییەکان لە (٤٠٪)ی دانیشتووانیان پێکدەھێنا بەڵام لە ساڵی ١٩١٨ ژمارەیان کەمی کرد، کاتێک ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە جەنگدا بوو لەگەڵ قاجاڕەکان شاری ورمێ داگیرکرا لەلایەن عوسمانییەکان، ئەرمەنی و ئاشوورییەکان کۆمەڵکوژ کران.[2][3][3][4]