شارستانی ورمێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی ورمێ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری ورمێیە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە ٨٥٦,٩١٤ کەس بووە کە ٤٣٣,٩٧٦ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ٤٢٢,کو٩٣٨ کەسیان ژن بووە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی سەڵماس و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی شنۆ و شارستانی نەغەدە و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ دەریاچەی ورمێ و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ باکووری کوردستان.[1]
شارستانی ورمێ
Urmia County | |
---|---|
شھرستان ارومیە - Urmiya şəhristanı | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | عەلی ڕەزای مەلا محەمەدی زادە |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٠٤٠٥٦٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی و سۆرانی)، ئازەری، ئەرمەنی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە)، مەسیحی، یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | فرمانداری ارومیھ |
شارستانی ورمێ بە گەورە شاری ورمێوە ژمارەی دانیشتوانی دەکاتە (١,٠٤٠,٥٦٥)کەس کە دەکاتە قەرەباڵەغ ترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای ئێران، ورمێ لە کۆندا بە (چیچەست) بەناوبانگ بوو، ئەم شارستانە لە مێژوی خۆیدا شارستانێکی ئاوەدان و دەوڵەمەند بووە و لەھەمان کاتدا شارستانێکی پڕ لە ململانێی ڕامیاری بووە.[2]
شارستانی ورمێ لە شوێنێکدا ھەڵکەوتووە کە شوێنێکی تایبەتە و شوێنی بەیەکگەیشتنی قەوقاز و ئەرمەنستان و ئاسیای بچوک و مێزۆپۆتامیایە، گۆڕانکارییە جۆراوجۆرەکانی مێژوو دەبینرێت لە مێژووی دێرینی ناوچەکە و ژیانی ھۆزەکان و ئایینە ئاسمانییەکان لە تەنیشت یەکدا، کە چەند مەرجێکی تایبەتی فەرھەنگی و ڕۆشنبیری بەخشیوە بەم شارستانە و ورمێ بەشاری پەلکەزێڕینە(کەسکەسۆر)ی ھۆزەکان و ئاینەکان ناوی دەرکردووە.[3] شوێنی ئاینی و مێژووی وەکوو (مزگەوتی گەورەی ورمێ) کە شوێنەواری شارستانییەتی ئیسلامە لە سەردەمی سەلجوقییەکاندا و گەورەترین میحرابی ھەیە دوای میحرابی مزگەوتی گەورەی ئەسفەھان و کڵێسای مێژووی (نەنە مریەم) کە بە دووەم کڵێسای دیرۆک لە جیھاندا دادەنرێت و بێ ھاوتاترین شوێنی مێژووی دادەنرێت لە ناوچەکەدا. بازاڕی مێژووی ورمێ کە بە بیناسازی ئێرانی-ئیسلامی دادەنرێت کە یەکێکە لە شوێنە مێژووییە گرنگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران.[4]
شوێنەوارناسان پشکنینیان ئەنجامدا لە چەند گردێکی شوێنەواری ناوچەکە دەرکەوت کە شارستانییەکی کۆن لەم ھەرێمەدا ھەبووە و دەگەڕێتەوە بۆ (٤٠٠٠)ساڵ پێش زایین. پاراستنی ئەم گەنجینە و شوێنەواری کۆن و مێژووییانە لە مۆزەخانەی ورمێ ھۆکارێکە بۆ دەوڵەمەندکردن و بایەخدان بە سامانی مێژووی لە وڵاتدا، و ئەم کارە لێکۆڵینەوەیە لە سەردەمی ئۆرارتووری تا سەردەمی قاجاڕ، ئەم مۆزەخانەیە بە دووەم مۆزەخانەی دەوڵەمەند دادەنرێت لە ئێراندا.
ئەم شارستانە لە ڕابوردوویەکی دووردا یەکێک بووە لە ناوەندەکانی ئاینی و زانستی، دوای دەرکەوتنی ئیسلام ورمێ دووەم شاری ھەرێمەکە بووە لە پاش مەراغە. ئەم شارستانە چەندین جار وێران بووە بەھۆی ڕوداوە مێژووییەکانی ناوچەکە و دووبارە بەشکۆوە خۆی نوێ کردووەتەوە.
پارکی نەتەوەی دەریاچەی ورمێ لەگەڵ دوورگەکانی و (٣٠) گۆماو و ئاوی سوێر و شیرین و گەورەترین جێگای ژیانی گیانداری کێوییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و گرنگترین شوێنە بۆ پاراستنی زیندەوەران لە ئێراندا.
ورمێ دەکەوێتە دەشتەوە و دەریاچەیەک لەتەنیستیدایە بەھەمان ناوەوە، ورمێ خاکێکی بەپیتی ھەیە لەگەڵ ئاوھەوایەکی خۆش و شوێنەکەی دەکەوێتە نێوان قەوقاز و ئەرمەنستان و ئاسیای بچوک و مێزۆپۆتامیا و لەلایەکیکەوە دەریاچەی ورمێ دیمەنێکی دڵڕفێن و ناوازەی داوەتە ورمێ. لە سەدەی (١٥)دا کاتێک عوسمانییەکان جێگەی ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتیان گرتەوە ورمێیان داگیرکرد، وە بووە شارێکی گرنگی سەر سنور و قولە و قەڵای ھەبوو، قولەی سێ گومەز و مزگەوتی گەورەی ورمێ ھەردووکیان گەورەیی و شکۆمەندی ئیسلام نیشان دەدەن.[5]