بەردە سوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەردە سوور یا چەمی شار یا شەھرچای چەمێکە کە لە ڕۆژاوای شاری ورمێ لە بەرزایییەکانی سنورەوە ھەڵدەقولێت و بە نێو دۆڵەکاندا و بەرە ڕۆژھەڵات ڕێدەگرێت و لە گوندی نوشانا ئەڤراز بەنداوی ورمێ یا بەنداوی شارچای لەسەر دروستکراوە، پاشان بەناو گوندەکاندا تێپەڕ دەبێت و باخ و زەوییەکانی ئەو ناوچەیە ئاودێر دەکات و پاشان دەچێتە ناو شاری ورمێوە و شار دەکاتە دووبەش و بەم بەرو ئەوبەری چەمی بەردەسووردا باخ و باخچەی دڵرفێن دروست کراوە و پاش ئەوەی لە شار دەردەچێت لە دەشتی ورمێدا زەوی و زارێکی زۆر ئاودێری دەکات و پاشان دەڕژێتە دەریاچەی ورمێوە.[1]
چەمی بەردە سوور | |
---|---|
زارک | دەریاچەی ورمێ |
شوێن | ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ورمێ، دەشتی ورمێ |
درێژایی | ٥٠ km (٣١ mi) |
بەرزایی سەرچاوە | ١٬٥٩٤ m (٥٬٢٣٠ پێ) |
بەزایی زارک | ١٬٢٧٣ m (٤٬١٧٧ پێ) |
Basin area | ٣٩٦ km2 (١٥٣ sq mi) |
سەرچاوەی ئەم چەمە لە بەرزایییەکانی چیای بەردەڕەش و چیای زینەتابوتان و چیای بیریەزدەوە سەرچاوە دەگرێت و بە گوندی بەرەسۆردا تێدەپەڕێت و ھەر بەناوی ئەم گوندەوە ناونراوە و پاشان بە تەنیشت شارەدێی سلیڤانادا دەڕوات و دەڕژێتە بەنداوی ورمێوە، ئەم چەمە سەرچاوەیەکی چاکە بۆ ئاودێری لە ناوچەکە و دەشتی ورمێ. لەبەر ئەوەی ئەم چەمە بە ناوەندی شاردا تێپەڕدەبێت و شار دەکاتە دوو بەش، بە (چەمی شار) ناوی دەھێنرێت.[2]