فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی
ڕۆماننووسێکی ڕووسی (١٨٢١–١٨٨١) / From Wikipedia, the free encyclopedia
فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیەڤسکی (بە ڕووسی: Фёдор Миха́йлович Достое́вский؛ شێوازی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) ڕۆماننووس و کورتە چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسووفی ڕووسییە، و یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و نووسەرەکانی جیھان کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لە دوونیادا بەباشی ناسرا، کە ڕۆمانەکانی تێگەیشتنێکی قووڵی لە ناخی مرۆڤ تێدایە.
زانیاریی خێرا فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی, لەدایکبوون ...
فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی | |
---|---|
لەدایکبوون | فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی (١٨٢١-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٨٢١ مۆسکۆ، ڕووسیا |
مردن | ٩ی شوباتی ١٨٨١(١٨٨١-٠٢-٠٩) (٥٩ ساڵ ژیاوە) سەنت پیتەرزبورگ، ڕووسیا |
پیشە |
|
نەتەوە | ڕووس |
پەروەردە | ئەندازیاری سەربازی-زانکۆی تەکنیکی، سەنت پیتەرزبورگ |
چەشن |
|
بابەت | |
جووڵانەوەی ئەدەبى | ڕاستەقینە |
کارە بەرچاوەکان |
|
ساڵانی چالاکی | ١٨٤٦–١٨٨٠ |
ھاوسەر |
|
مناڵەکان |
|
واژوو |
دایخە
دۆستۆیڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی نۆزدەھەمی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لەژێر زەوییەوە لە نووسینی دۆستۆیەڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی دەزانێت.[1]