دەروونناسی
زانستێکە کە لە دەروون و مێشک و هەڵسوکەوت دەکۆڵێتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کردارییە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و ھەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت.[1][2] دەروونناسی ئامانجی یەکەمی ئەوەیە کە لە تاک و گروپەکان تێ بگات بە دانانی پرەنسیپی گشتی و ھەروەھا توێژینەوەی تایبەت لەسەر تاکیش.[3][4] لەم بوارەدا کەسی پیشەگەر یان توێژەرەوەی ئەم بوارە کە بە دەروونناس ئەناسرێن و ئەکرێ پۆلێن بکرێن بۆ شارەزای کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت یان تێگەیشتن (دەرک).[5]
وشەی سایکۆلۆجی کە لە بنەچەدا لە یۆنانییەوە ھاتووە بە مانای «خوێندنی ڕۆح» دێت (ψυχή - پسوخە، بە مانای «ھەناسە»، «ڕۆح» یان «گیان» دێت و -λογος-لۆگۆس'یش بە مانای «خوێندنی»، «توێژینەوە» و یان پاشگری «ناسی» کوردی دێت.[6]