سەربازیخوازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەربازیخوازی یان سوپاخوازی یاخود میلیتاریزم بریتییە لە باوەڕ یان خواستی حکوومەتێک یان گەلێک کە دەوڵەتێک توانا سەربازییەکەی بە بەھێزی بپارێزێت و بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە بەکاری بھێنێت بۆ فراوانکردنی بەرژەوەندی و بەھا نیشتمانییەکانی.[1] ھەروەھا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بە شکۆمەند کردنی سەربازی و بیرۆکە سەربازی پیشەیی و باڵادەستبوونی ھێزە چەکدارەکان لە ئیدارە یان سیاسەتی دەوڵەتدا.[2]
میلیتاریزم بە درێژایی مێژوو توخمێکی بەرچاوی ئایدۆلۆژیای ئیمپریالیستی یان فراوانخوازی زۆرێک لە نەتەوەکان بووە؛ نموونەی کۆن و بەرچاو بریتین لە ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور، ویلایەتی شاری یۆنانی سپارتا، ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمانی، نەتەوەی ئەزتێکەکان و ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل. نموونەی سەردەمی مۆدێرن بریتین لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی، شانشینی پروسیا، ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا، ئەڵمانیای نازی، ئیمپراتۆریەتیی بەڕیتانیا، پاشایەتی ھابسبۆرگ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکەم ئیمپراتۆریەتیی فەرەنسا، شانشینی زولو، ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن، ئیمپراتۆریەتیی ئیتاڵیای سەردەمی دەسەڵاتی بێنیتۆ موسۆلینی، و کۆریای باکوور، ئیسرائیل، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا (یەکێتیی سۆڤیەت و ڕووسیا).