شانشینی پرووسیا
دەوڵەتێکی ئەورووپی لە پێشوودا (١٧٠١–١٩١٨)، بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا لە دوای ساڵی ١٨٧١ / From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی پرووسیا (بە ئەڵمانی: Königreich Preußen) شانشینێکی ئەڵمانی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٧٠١ بۆ ١٩١٨ لە پارێزگای پرووسەوە پێکھاتبوو. [1] ھێزی بزوێنەری سەرەکی بزووتنەوەی یەکگرتنی ئەڵمانیا بووە لە ساڵی ١٨٧١، و دەوڵەتی پێشەنگی قەیسەرییەتی ئەڵمانی بووە تا ھەڵوەشاندنەوەی لە ساڵی ١٩١٨. [1] ھەرچەندە ناوەکەی لە ناوچەیەکەوە وەرگرتووە کە پێی دەوترێت پرووسیا، بەڵام ناوەندەکەی لە مارگرەڤیاتی براندنبۆرگ بووە و بەرلین پایتەختی بووە.
شانشینی پرووسیا | |
---|---|
دامەزران | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٧٠١ |
ناو بە زمانی فەرمی | Königreich Preußen |
کورتەناو | Prusia، Prússia، Prusko، Prusy |
ئایین | پڕۆتێستانت |
بەشداربووە لە | Third Silesian War، Second Silesian War |
زمانی فەرمی | ئەڵمانی |
سروودی نیشتمانی | Preußenlied |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، کۆماری ڤایمەر، ئەڵمانیای نازی |
پایتەخت | بەرلین |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، German Confederation |
پۆتانی شوێن | ٥٣°٠′٠″N ١٤°٠′٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | پاشایەتیی دەستووری |
سەرۆکی حکوومەت | King of Prussia |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Landtag of Prussia |
ئەندامی | ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، German Confederation، ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، North German Confederation |
دراو | Reichsthaler، Prussian thaler |
شوێنی بارەگاکان | ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانی، North German Confederation، German Confederation |
لەدوای ئەو | Free State of Prussia |
گۆڕدراوە لەلایەن | Free State of Prussia |
جێگەی دەگرێتەوە | ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز، Brandenburg-Prussia، Duchy of Prussia |
کۆتاییھاتن | ٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ |
وەسفی نیشان | coat of arms of Prussia، Q1474008، coat of arms of the Kingdom of Prussia |
بنەچەی پاشاکانی پرووسیا لە ماڵی دەسەڵاتدارەوە ھاتوون کە بە ماڵی ھۆھێنزۆلێرن ناسراوە. باوباپیرانی شانشینی پرووسیا براندنبێرگ-پرووسیا بوو، کە ھێزێکی سەربازی بوو لە سەردەمی فرێدریک ویلیام، کە بە "«ھەڵبژاردەی گەورە» ناسرابوو، [2] [3] [4] و دوای گۆڕانی پرووسیا بۆ وڵاتێکی گەورە لە دەوروبەری ئەو کاتەی بوو کە پرووسیا بوو بە شانشین. پرووسیا بە سەرکردایەتی فرێدریکی دووەم کە زیاتر بە فرێدریکی گەورە ناسراوە، کە سێیەم کوڕی فرێدریک ویلیامی یەکەم بوو. و ڕۆڵێکی بنەڕەتی ھەبوو لە دەستپێکردنی جەنگی حەوت ساڵەدا، بەو پێیەی توانی بەرگەی دەسەڵاتی پاشایەتی ھابسبۆرگ (نەمسا)، ڕووسیا، فەڕەنسا و سوێد بگرێت، ھەروەھا توانی ڕۆڵی پرووسیا لە ناوەڕاستی دەوڵەتانی ئەڵمانیا و ڕۆڵی ئەو ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە دامەزراندنی پرووسیا وەک دەوڵەتێکی سەرەکی لە ئەورووپا. دوای ئەوەی ھێز و دەسەڵاتی پرووسیا ئاشکرا بوو، بە زلھێزێکی گەورە دادەنرا لە نێو دەوڵەتانی ئەڵمانیادا. پرووسیا لە ماوەی سەد ساڵی داھاتوودا لە چەندین شەڕ و جەنگدا سەرکەوتنی بەدەستھێنا. و بەردەوام ھەوڵیدا ھەموو دەوڵەتانی ئەڵمانیا (جگە لە کانتۆنەکانی ئەڵمانیا لە سویسڕا) لەژێر سەرکردایەتی خۆیدا یەکبخات، بەڵام ئەو پرسیارە ھاتە کایەوە کە ئایا نەمسا لە مەودای یەکگرتوویی ئەڵمانیادا دەبێت یان نا و ئەو پرسە ھەر مابووەوە.