ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور (بە ئەکەدی: 𒀸𒋩، سوریانی: ܐܬܘܪ یان ܐܫܘܪ) شارستانییەتێکە کە لە شاری ئاشوور لە باکووری مێزۆپۆتامیا سەریھەڵدا، و لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین فراوانتر بوو. [1] [2] [3] لە باکوورەوە تا شارەکانی نەینەوا و نەمرود و خورسباد درێژ بووەوە. شا شەمشی لە ساڵی ١٨١٣ پێش زایین فەرمانڕەوایی شاری ئاشووری کرد. حەمورابی پاشای بابل لە ساڵی ١٧٦٠ پێش زایین دەستی بەسەر ئاشووردا گرت. بەڵام پاشای ئاشووری شەلمەنسەری یەکەم دەستی بەسەر بابلدا گرت و لە ساڵی ١٢٧٣ پێش زایین شکستی بە میتانیەکان ھێنا. پاشان ئاشوورییەکان لە ساڵی ١٢٤٠ پێش زایین دەستیان بەسەر بابلدا گرتەوە. وە لە ساڵی ١٠٠٠ پێش زایین، ئارامییەکان دەستیان بەسەر ئاشووردا گرت، بەڵام ئاشوورییەکان لە ساڵی ٧٧٤ پێش زایین دەستیان بەسەر فینقیادا گرت. و شاری سوور لە ساڵی ٧٣٤ پێش زایین. وە سامریا لە ساڵی ٧٢١ پێش زایین. سەرجۆنی دووەم لە ساڵی ٧٠١ پێش زایین جوولەکەکانی لە ئۆرشەلیم گرت. و لە ساڵی ٦٨٦ پێش زایین ئاشوورییەکان شاری بابلیان وێران کرد، و بابلییەکان دژی دەسەڵاتی ئاشوورییەکان ڕاپەڕین و بە یارمەتی میدیا لە ساڵی ٦١٢ پێش زایین شکستیان ھێنا.ئاشوورییەکان ھەڵمەتەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی سووریا و تورکیا و ئێران دەستپێکرد کە ماونەتەوە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |