کۆڵ ئۆڤ دیووتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆڵ ئۆڤ دیووتی (بە ئینگلیزی: Call of Duty) زنجیرە یارییەکی ڤیدۆیییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاکتیڤشن بڵاو دەکرێتەوە و ھەروەھا ستودیۆیییەکانی ئینفینتی وارد و ترێی ئارک وسلێچ ھامەر گەشەی پێدەری یاریی یەکەن، یارییەکە سەرەتا بۆ کۆمپیوتەری کەسی بڵاوکرایەوە ئینجا دواتر بۆ مۆبایلە ھۆشمەند و ئامێری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بلاوکرایەوە. کۆڵ ئۆڤ دیووتی لە جۆری یاریی ئاکشنە و نیشاندانەکەی جۆری بینا ھاوێژی کەسی یەکەمە (First person shooter) و جۆری میشنەکانی بریتییە لە ھەستان بە بەئەنجامگەیاندنی چەن ئەرکێک کە پێت دەسپێردرێت و بە تەواوبوونی ھەمووی دەگەیت بە مشنێکی تر یەکەم بەشی لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە بۆ ویندۆس کە چیرۆکەکەی باسی سەرەتاکانی جەنگی جیھانیی دووەمی دەکرد بەشەکانی چیرۆکەکە بەسەر ٣ سوپادا دابەش بووبوو ئەوانیش سوپای ولایەتە یەگرتووەکان و سوپای شاھانەی بەریتانیا و سوپای سووری ڕووسیا تاکوو ئەو کاتە ھیچ یارییەک نەبوو لەسەر شێوازی کۆڵ ئۆڤ دیووتی جگە لە میدال ئۆڤ ھۆنەری کۆمپانیای ئەلیکترۆنیک ئارتس بۆیە ھەر لەسەرەتاکانی دەرچوونییەوە فرۆشێکی باشی پەیا کرد و ناوبانگی بۆخۆی دروست کرد و لەو کاتەوە بەرھەمھێنەرکانی بەردەوامن لە گەشەپێدانی و تاکوو گەشتووە بەوەی کە ئەمرۆ دەیبینین. ھەر زنجیرەیەک لە چیرۆکەکانی باسی کاتێکی دیاری کراو دەکات لە مێژوودا بە پشت بەستن بە ڕووداوەکانت ئەو کاتە لە مێژوودا بەتایبەت لە بەشی بلاک ئۆپس دا کە ھەموو ڕووداوەکان پشتیان بەستوە بە بەلگەنامە و دۆکۆمێنتاری نھێنیی دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا ھەروەھا لە بەکارھێنانی چەک و ئامێری جەنگی و ھەلیکۆپتەر و فرۆکە و تانک و کەشتی.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
کۆڵ ئۆڤ دیووتی | |
---|---|
پەرەپێدەر | بنەڕەتی ئینفینیتی وارد (٢٠٠٣ تاکوو ئێستا) ترێی ئارک (٢٠٠٥ تاکوو ئێستا) سلێجھامەر گەیمز (٢٠١١ تاکوو ئێستا) ئەوانەی تر
|
بڵاوکەرەوە | ئەکتیڤیژن |
داهێنەر | بێن چیجۆسکی |
سەکۆی یارییەکە | مایکرۆسۆفت ویندۆز ئۆئێس ئێکس نینتێندۆ دی ئێس نینتێندۆ گەیم کیوب نۆکیا ئێن-گەیج پلەی ستەیشن ٢ پلەی ستەیشن ٣ پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستەیشن ٥ پلەی ستێشن پۆرتەیبڵ پلەی ستەیشن ڤیتا وی وی یوو ئێکس بۆکس کۆنسوڵ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ئێکس بۆکس وەن ئای ئۆ ئێس ئەندرۆید ڤی ئاڕ |
سەکۆی سەرەکی | مایکرۆسۆفت ویندۆز |
یەکەم دەرچوون | کۆڵ ئۆف دیووتی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ |
کۆتا دەرچوون | کۆڵ ئۆڤ دیووتی: ڤانگارد ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ |
ماڵپەڕی فەرمی | Call of Duty |