ئەندرۆید
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەندرۆید سیستەمێکی کارپێکەری مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بنچینە کراوە و لەلایەن ھەریەک لە ئاندی ڕۆبن، ڕیچ ماینەر، نیک سێرس و کریس وایتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای ئەندرۆید (.Android Inc) لە ساڵی ٢٠٠٣ لە کالیفۆرنیا لە ناوچەی Palo Alto دامەزرا، کاریان پەرەپێدان و بەرھەمھێنانی نەرمەکاڵا software بوو بۆ ئامێری مۆبایل، پلانیشیان ھەبوو کە سیستەمێکی کارگێڕی برەو پێبدەن، لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای گۆگڵ کۆمپانیاکەی کڕییەوە، بەو ئامانجەی کە دەسەڵاتی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژیای مۆبایلدا فراوان بکات. سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید بۆ یەکەمجار لەسەر مۆبایلی کۆمپانیای ئێچ تی سی HTC تایوانی بەناوی HTC Dream یەکەم وەشانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکرایەوە، لەو کاتەوە زۆر بەخێرایی گەشەی کردووە و بەرفراوانترین کۆمەڵەی پەرەپێدەری لە پشتەوەیە کە نزیکەی سێ ملیار و نیو پڕۆگرامی بۆ دروست کراوە.
پەرەپێدەر(ان) | کۆمپانیای گۆگڵ |
---|---|
یەکەم وەشان | ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ (2008-09-23) |
وەشانی جێگیر | ئەندرۆید ١٣ / ١٥ی ئابی ٢٠٢٢؛ ٢١ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٢-٠٨-15) |
وەشانی پێشبینین | ئەندرۆید ١٤ / ٨ی شوباتی ٢٠٢٣؛ ١٥ مانگ لەمەوبەر (٢٠٢٣-٠٢-08)[1] |
نووسراوە بە | جاڤا، C++، C |
زمانەکان | زیاتر لە ١٠٠ زمان |
مۆڵەتنامە | GNU GPLv3+، Apache |
وێبگە | www |