کۆماری فیدڕاڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری فیدراڵ (بە ئینگلیزی: Federal Republic) بریتییە لە کۆمەڵگەی دەوڵەتان کە حکوومەتێکی جەماوەرییان ھەیە. لە کۆماری فیدراڵیدا دەسەڵات لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و دەوڵەتە پێکھێنەرەکانیدا دابەش دەکرێت.
کۆماری فیدراڵی فیدراسیۆنێکە کە فۆرمێکی کۆماریی ھەیە.[1] مانای ڕستەیی وشەی کۆمار، کاتێک بۆ ئاماژەدان بە فۆرمێکی حکوومەت بەکاردەھێنرێت، بە واتای: "وڵاتێک کە لەلایەن نوێنەرانی ھەڵبژێردراو و لەلایەن سەرکردەیەکی ھەڵبژێردراوەوە بەڕێوەدەبرێت (وەک سەرۆک) نەک پاشا یان شاژن ."