کۆشکی کێنسنگتۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆشکی کێنسنگتۆن شوێنی نیشتەجێبوونی شاهانەیە و لە باخچەی کێنسنگتۆن جێگیرکراوە، لە ناوچەی شاهانەی کێنسنگتۆن و چێڵسی لە لەندەن لە ئینگلتەرا. لە سەدەی حەڤدەهەمەوە شوێنی خانەوادەی شاهانەی بەریتانیایە، لە ئێستادا شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی شازادە و شازادەخاتونی وێڵز، دوک و دوچێسی گلۆستێر، دوک و دوچێسی کێنت، شازادە و شازادە مایکل لە کێنت لە لەندەن و شازادە یوجینە و هاوسەرەکەی جاک بروکسبانک و دوو کوڕەکەیان.ئێسات ژوورەکانی کۆشکەکە ڕێگەپێدراون بۆ گشتیی و لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆی کۆشکی شاهانەی مێژوویی بەڕێوەدەبرێن، کە ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە و پارەی گشتی وەرناگرێت.نووسینگەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەتی کۆشکەکە لە ئەستۆی ماڵی شاهانەدا دەمێننەوە و لەلایەن بەشی موڵکی ماڵە شاهانەییەکانەوە پارێزگارییان لێدەکرێت[1]. هەروەها لە کۆشکەکەدا چەندین تابلۆ و کەلوپەلی دیکەی کۆکردنەوەی شاهانە نمایشکراوە.