کرستی کالیولاید
From Wikipedia, the free encyclopedia
کرستی کالیولاید (بە ئیستۆنی: Kersti Kaljulaid؛ لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩) سیاسەتەمەدارێکی ئیستۆنییە کە ئێستا پێنجەم سەرۆکی ئیستۆنیایە لە کاتی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ەوە لە پۆستدایە، کرستی یەکەم ژنە کەوا سەرۆکایەتی وڵاتی ئیستۆنیا دەکات لەو کاتەوەی وڵاتەکە لە ١٩١٨ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ھەوروەھاش گەنجترین سەرۆکە لە مێژووی سەرۆکایەتی ئیستۆنیا، کە ئەوکات لە تەمەنی ٤٦ ساڵی چووە ھەڵبژاردنەوە[1]
کرستی کالیولاید | |
---|---|
Official portrait, 2020 | |
سەرۆکی ئیستۆنیا | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست 10 October 2016 | |
سەرۆک وەزیران | Taavi Rõivas یوری ڕاتاس کایا کالاس |
پێشینە | Toomas Hendrik Ilves |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩٦٩-١٢-٣٠) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ) تارتو، ئیستۆنیا |
پارتی سیاسی | Pro Patria Union (2001–2004) |
ھاوسەر(ەکان) | Georgi-Rene Maksimovski (ھاوسەرگیری ٢٠١١) |
منداڵ(ەکان) | 4 |
خوێندن لە | زانکۆی تارتو |
کرستی بەرپرسی پێشووی ئیستۆنیایە کە پێشوو تر لە دادگای وردبینی ئەوڕوپا وەک نوێنەری ئیستۆنیا خزمەتی کردووە لە ٢٠٠٤ تا ٢٠١٦[2] دوای چەندین خول بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێ بۆ ئیستۆنیا لە ٢٠١٦ کە شکست دەھێنن کرستی دووبارە دەپاڵێورێتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردن ٣٠ ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بە دەنگی زۆرینەی پارتەکانی پەرلەمان وەک کاندیدێکی ھاوبەش بۆ سەرۆکایەتی ئیستۆنیاھەروەھا وەک تەنھا کاندیدی ئەم خولە، کرستی دەنگی پێدرا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئیستۆنیا لە ٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە ٨١ ی دەنگ و ١٧ دەنگنەدەر[3][4]