کاملا پیرساد بیسیسار
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاملا پیرساد بیسیسار (بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar؛ لە دایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢[1]) ژنە پارێزەر و سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆییە، ئەو لە ماوەی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٠ بۆ ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بووە شەشەمین سەرۆک وەزیرانی ترینداد و تۆباگۆ. ئەو لە ئێستادا سەرکردایەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی لەپاڵ حیزبی کۆنگرێسی نیشتمانیی یەکگرتوو دەکات. ئەو سێ ساڵ سەرکردایەتی ئەو بەرەیەی ئۆپۆزسیۆنی کردووە.[2][3]
زانیاریی خێرا کاملا پیرساد بیسیسار, بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar ...
کاملا پیرساد بیسیسار | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Kamla Persad-Bissessar | |
لەدایکبوون | (١٩٥٢-٠٤-٢٢) ٢٢ی نیسانی ١٩٥٢ (تەمەن ٧٢ ساڵ) Siparia، ترینیداد و تۆباگۆ |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | Prime Minister of Trinidad and Tobago، Member of the House of Representatives of Trinidad and Tobago |
پەروەردە | University of the West Indies، Hugh Wooding Law School |
ئەندامی حیزبی | United National Congress |
ئایین | ھیندوویزم |
دایخە
کاملا پیرساد بیسیسار بەشی یاسای تەواوکردووە و بەکالۆریۆسی لێی ھەیە، ھەروەھا ماستەریشی لە بەڕیوەبردنی کاری تایبەت (EMBA) بەدەست ھێناوە. کاملا لەگەڵ گریگۆری بیسیسار ھاوسەرگیری کردووە، لەگەڵ ئەودا کوڕێکیان ھەیە بەناوی کریس.[4]
لە ساڵی ٢٠١٢، کاملا خەڵاتی ڕێزلێنانی (Pravasi Bharatiya Samman) لەلایەن سەرۆکی ھیندستان پێدرا.