کاترینا ساکیلارۆپولو
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترینا ساکیلارۆپولو (بە یۆنانی: Κατερίνα Σακελλαροπούλου) خانمە پارێزەر، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و سیاسەتوانی یۆنانییە.[1] ئەو لەوەتەی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ سەرۆکی یۆنانە، ئەو شوێنی سەرۆکی پێشوو پرۆکۆپیس پاڤلۆپۆلۆس گرتەوە. پێشتر ئەو لەماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ تاکوو ١١ی شووباتی ٢٠٢٠، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی یۆنان بوو. کاترینا یەکەم ژنە سەرۆکە لە مێژووی یۆنان.[2][3]
کاترینا ساکیلارۆپولو | |
---|---|
Αικατερίνη Σακελλαροπούλου | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئایاری ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ) سەلانیک |
زانکۆ | |
پیشە | دادوەر، دادوەر، سەرۆک کۆمار |
شوێنکار | |
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | President of Greece (٢٠٢٠–) |
کاترینا لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠، لە ڕۆژی بوونی بە سەرۆکی وڵات، مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of the Redeemer) پێدرا، بەر لەوەش سێ مێدالیای دیکەی وەک ڕێزلێنان لە دەوڵەتی یۆنان وەرگرت بوو. کاترینا لە بەشی یاسای زانکۆی ئەسینا خوێندوویەتی، دواتر لە زانکۆ پاریسی دووەم خوێندنی لە یاسای گشتی درێژەپێداوە.
ئەو لە توێژینەوە و بابەتە زانستییەکان بەشداری کردووە، وەک نووسەر لە کتێبی قەیرانە ئابوورییەکان و ژینگەی پارێزگاریکردن لە یاسای وڵات (بە یۆنانی: Οικονομική κρίση και προστασία του περιβάλλοντος στη νομολογία του Συμβουλίου της Επικρατείας) کردووە.[4]