کاترین سامبا پانزا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین سامبا پانزا (Catherine Samba-Panza؛ لە دایکبووی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٥٦) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی کۆماری ئەفریقای ناوەندییە. ئەو لە ماوەی ٢٣ی کانووننی دووەمی ٢٠١٤ هەتاوەکوو ٣٠ی ئازاری ٢٠١٦ بووەتە سەرۆکی کۆماری ئەفریقای ناوەندی.[1] ئەو یەکەمین ژنە لەوڵاتەکەیدا کە ئەم پۆستە وەربگرێت، هاوکات هەشتەمین ژنیشە لە کیشوەری ئەفریقا پۆستی سەرۆکایەتی وڵات وەربگرێت.
زانیاریی خێرا کاترین سامبا پانزا, لەدایکبوون ...
کاترین سامبا پانزا | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٤-٠٦-٢٦) ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ) نجامێنا، چاد |
ھاوسەر | Cyriaque Samba Panza |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | President of the Central African Republic، Mayor of Bangui |
پەروەردە | Panthéon-Assas University |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
دایخە
ئەو لە ماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، سەرۆکی شارەوانی شاری بانگی بوو.[2] کاترین کەسێکی سەربەخۆیە و ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسیی نییە.[3] ئەو دەرچووی بەشی یاسایە.[4]