ڕیالیزمی جادوویی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیالیزمی جادوویی (بە ئینگلیزی: Magic realism) شێوازێکە لە خەیاڵ و چەشنی ئەدەبیی کە تێیدا وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئەم جیھانە ھاوچەرخە پێشان دەدات بە بەکارھێنانی توخم و کەرەستەی جادوویی.[1] ڕاستبینینی جادوویی زۆر جار بەو بەرھەمە ئەدەبییانەش دەگوترێت کە خەیاڵین یان دوورن لە سرووشت، ئەمە زیاتر لە بەرھەمی ڕۆمان و نمایشکردنی دراماتیکی دەبینرێت.[2] وێڕای ئەوە کە ڕاستبینینی جادوویی بەشێک لە توخم و کەرەستەی جادوویی لەخۆ دەگریت بەڵام ئەوە بە بەشێکی جیا لە چەشنی خەیاڵی دەبینرێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕاستبینینی جادوویی بڕێکی زۆر لە وردەکاری ڕاستەقینە بەکاردەھێنێت و توخمە جادووییەکان بەکاردەھێنێت بۆ ئەوەی مەبەستێک دەربارەی ڕاستی دروست بکات، لە بەرامبەردا چەشنی خەیاڵی ئەوا ھەموو کات لە ڕاستییەوە دوورە.[3][4][5][6][7][8][9]