ڕۆزا ئۆتونبایێڤا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆزا ئیساکنۆڤا ئۆتونبایێڤا (Roza Otunbayeva؛ لە دایکبووی ٢٣ی ئابی ١٩٥٠) ژنە سیاسەتوان و دیپلۆماتکاری قیرغستاننییە. ئەو لە ماوەی ٧ی نیسانی ٢٠١٠ تاکوو ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بووە سەرۆکی وڵاتی قیرغستان. بەمەش بووە یەکەم سەرۆک دەوڵەتی ژن لە نێو وڵاتانی ئاسیای ناوەندی. بەر لەوەش لە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە، ئەمەش لە ماوەی ٢٦ی شووباتی ١٩٩٢ تاکوو. ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بوو.[1] ڕۆزا ئۆتونبایێڤا لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[2]
ڕۆزا ئیساکنۆڤا ئۆتونبایێڤا | |
---|---|
بە كرگیزی: Роза Исаковна Отунбаева | |
لەدایکبوون | (١٩٥٠-٠٨-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ) بیشکێک، قرغیزستان |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Роза Исаковна Отунбаева |
زمانی زگماکی | زمانی قرغیزی |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
شوێنی کارکردن | Kyrgyz National University |
پەروەردە | زانکۆی دەوڵەتی مۆسکۆ |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Kyrgyzstan |
ئایین | نەزانین |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Commander of the Legion of Honour، Order of the Polar Star |
ڕۆزا لە توانای هەیە بە زمانەکانی ڕووسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنس و هەروەها بەزمانی دایکی زمانی قیرغزستانی قسەبکات، هەروەها توانی قسەکردنێکی کەمی هەیە بە زمای چینی.[3][4] ئەو لە ساڵی ١٩٧٢، لە زانکۆی مۆسکۆ بەشی فەلسەفەی تەواوکرد. دواتر بووە مامۆستا و پاشان لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨١، بووە سەرۆکی بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ننەتەوەیی قیرغستان.