ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە (Rose Francine Rogombé؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢ - مردووی ١٠ی نیسانی ٢٠١٥) ژنە سیاسەتوانی گابۆنییە، ئەو لە ماوەی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ تاوەکوو ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، بە وەکالەت بووە سەرۆکی گابۆن، ئەمەش دوابەدوای مردنی سەرۆکی کۆچکردوو و دەسەڵاتدارە درێژخایەنەکەی عومەر بۆنگۆ بوو.[1][2] ڕۆز پارێزەر و ئەندامی پارتی دیموکراتی گابۆنی بوو (PDG).[3] ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە یەکەم ژنە لە گابۆن کە پلەی سەرۆکایەتی لە ئەستۆ بگرێت.
زانیاریی خێرا ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە, بە فەرەنسی: Rose Francine Rogombé ...
ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە | |
---|---|
بە فەرەنسی: Rose Francine Rogombé | |
لەدایکبوون | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢ Lambaréné، گابۆن |
مردن | ١٠ی نیسانی ٢٠١٥(٢٠١٥-٠٤-١٠) (٧٢ ساڵ ژیاوە) Villejuif، فەڕەنسا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Rose Francine Allela Etomba |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | President of Gabon |
پەروەردە | Nancy-Université |
ئەندامی حیزبی | Gabonese Democratic Party |
خەڵاتەکان | Commander of the Legion of Honour |
دایخە
ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە لە ڕۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠١٥، لە نەخۆشخانەیەکی شاری پاریس، فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشکی دەکرا.[4][5]