ڕادمیلا شێکێرینسکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕادمیلا شێکێرینسکا (بە مەقدۆنی: Радмила Шекеринска Јанковска؛ لە دایکبووی ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢) ژنە سیاسەتوانی مەقدۆنییە. ئەو لەوەتەی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بووەتە وەزیری دەرەوەی مەقدوونیای باکوور. بەر لەوەش، لە ماوەی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ بۆ ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤، بووە سەرۆک وەزیرانی مەقدوونیای باکوور. ڕادمیلا ماوەیەکیش سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی مەقدوونی بوو.[1]
زانیاریی خێرا ڕادمیلا شێکێرینسکا, بە ماكێدۆنی: Радмила Шекеринска ...
ڕادمیلا شێکێرینسکا | |
---|---|
بە ماكێدۆنی: Радмила Шекеринска | |
لەدایکبوون | (١٩٧٢-٠٦-١٠) ١٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ) سکۆپیە، مەقدوونیای باکوور |
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | The Fletcher School of Law and Diplomacy، Ss. Cyril and Methodius University of Skopje، Tufts University |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Union of Macedonia |
دایخە
ئەو ماوەیەکیش جێگری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بوو، لەوکاتەی لەو پۆستەدا بوو ئەوا یەکێتیی ئەورووپا وڵاتی مەقدوونیای باکووری کردە کاندیدێک بۆ ھاتنە ناو یەکێتیی ئەورووپا.[2] ئەو ئەندامی ئەنجومەنی ئەورووپییە بۆ کارووباری دەرەوە.[3]
ڕادمیلا لە ساڵی ١٩٩٥، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری وزە بەدەستھێنا، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەری لە یاسا لە زانکۆی توفتس وەرگرت.[4]