پۆرتیا سیمپسۆن میلەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
پۆرتیا سیمپسۆن میلەر (Portia Simpson-Miller؛ لە دایکبووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥)[1] ژنە سیاسەتوانی جامایکییە، ئەو لە ماوەی ژیانیدا دوو جار بووەتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، سەرەتا جاری یەکەم لە ماوەی ٣٠ی ئازاری ٢٠٠٦ تاوەکوو ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ بوو، ھەروەھا جاری دووەمیان لە ماوەی ٢٠١٢ تاوەکوو ٣ی ئازاری ٢٠١٦ بوو. ئەو لە ماوەی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٧، سەرکردایەتی پارتی نیشتمانیی گەلی دەکرد. پۆرتیا دوو جار ڕابەرایەتی لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی کردووە لە ماوەکانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢ ھەروەھا ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧.[2]
زانیاریی خێرا پۆرتیا سیمپسۆن میلەر, لەدایکبوون ...
پۆرتیا سیمپسۆن میلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٤٥-١٢-١٢) ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ) Wood Hall، جامایکا |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Jamaica، Leader of the Opposition، Prime Minister of Jamaica، Member of the Privy Council of the United Kingdom، Member of the House of Representatives of Jamaica |
پەروەردە | Union Institute & University |
ئەندامی حیزبی | People's National Party |
خەڵاتەکان | Order of the Nation |
دایخە
لە ساڵی ٢٠١٢، پۆرتیا لەلایەن گۆڤاری تایم بەیەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیھان دیاری کرا.[3] ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیھان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردووەتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیھان.[4]