پلەی گەرمی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پلەی گەرمی، پلەی گەرما، یان تێن (بە ئینگلیزی: Temperature) بریتییە لە ھۆکارە گرنگەکانی زانستی فیزیک کە بەھۆیەوە باری گەرمی ھەر تەنێک یان چواردەورەکەی دەستنیشان دەکرێت. گەرمی بریتییە لە شێوەیەکی تایبەتی وزە کە دەکرێت بگوترێت گەرمی لە ڕووی وشە و واتاوە یەکسانە بە وزە. باری گەرمی ھەر تەنێک بە پلەی گەرمی دەستنیشان دەکرێت، دەپێورێت یان ھەستدەکرێت کە گەرمە یان ساردە، لە کاتێکدا تەنیا باری گەرمی زیاتر سەرنجمان ڕادەکێشێت چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانمانەوە ھەیە.[1]
پلەی گەرمی | |
---|---|
لقی | پێوانەیی، intensive quantity |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | تێرمۆدینامیک |
Quantity symbol (string) | T، Θ |
ڕەھەند | |
ھێمای چەندایەتی | ، |
Is invariant under | پرۆسەی ئایزۆتێرمی |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C25206 |
تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://physics.stackexchange.com/tags/temperature |
یەکەی پلەی گەرمی بریتییە لە پلەی سەدی (سیلیزی) (Celsuis) کە بە (°C) دەردەبڕێت. پلەیەکی (Celsius) بریتییە لە یەک لەسەر سەدی جیاوازیی پلەی گەرمی نێوان سفر و پلەی سەدی. بەڵام یەکەی داینامیکە گەرمی پلەی گەرمی (T) بریتیە لە کێلڤن (Kelvin) کە لە نێو سیستەمی نێونەتەوەییدا بە (SI) ناسراوە. ھەروەھا پەیوەندی نێوان ھەردوو یەکەکەش بە بەھای ٢٧٣٫١٥ لە یەکتر جیا دەکرێتەوە.[2]
پلەکان بریتین لە:
- پلەی سێلیسیوس (پلەی سانتیگراد)
- پلەی فارێنھایت