پاولا مای ویکیس
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاولا مای ویکیس (Paula-Mae Weekes؛ ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ترینیداد و تۆباگۆیە،[1] ئەو لەوەتەی ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی وڵاتی ترینیداد و تۆباگۆ، بەمەش بووە یەکەم ژن لە وڵاتەکەی ئەو پۆستە وەربگرێت و ببێتە سەرۆکی وڵات.[2] ماولا کەسێکی سەربەخۆیە و ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسیی نییە.
زانیاریی خێرا پاولا مای ویکیس, بە ئینگلیزی: Paula-Mae Weekes ...
پاولا مای ویکیس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Paula-Mae Weekes | |
لەدایکبوون | (١٩٥٨-١٢-٢٣) ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ) Port of Spain، ترینیداد و تۆباگۆ |
پیشە | دادوەر، سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | President of Trinidad and Tobago |
پەروەردە | Hugh Wooding Law School، University of the West Indies - Cave Hill Campus |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
دایخە
ئەو دەرچووی بەشی یاسایە لە زانکۆی وێست ئینندیس، زانکۆیەکە لە وڵاتەکەی خۆی. ئەو لە ساڵی ١٩٨٢ بووە پارێزەر.[3] لە ساڵی ١٩٩٦ بوو بە دادوەر، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە دادوەر لە دادگای پێداچوونەوە، لەو پۆستەدا مایەوە تاکوو ساڵی ٢٠١٦ و کاتی خانەنشینبوونی.[4]
ماولا مای ویکس ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە دامەزراوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژنانەی لە پلەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بوون.[5]