١٩٨٤ (ڕۆمان)
ڕۆمانێکی بەدبەختانەیی لەلایەن جۆرج ئۆروێڵەوە لە ساڵی ١٩٤٩دا بڵاوکراوەتەوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆمانی ١٩٨٤ یەکێکە لە گەورەترین ئاسەواری وێژەی جیھان کە لە سەر چاندی خەڵک و میدیاکانی جیھان کاریگەر بووە. ئەم ڕۆمانە بە دەستی جۆرج ئۆروێڵ نووسەر، ڕۆژنامەنووس ڕەخنەگری ئەدەبی و شاعیری ئینگلیزی نووسراوە. ئەم پەرتووکە بە دەستی حەکیم کاکەوەیس لە زمانی سوێدییەوە کراوەتە کوردی.
زانیاریی خێرا نووسەر, دانەری بەرگ ...
نووسەر | جۆرج ئۆروێڵ |
---|---|
دانەری بەرگ | مایکل کێنارد |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
چەشن | بەدبەختانە, خەیاڵی ڕامیاریی, زانستی کۆمەڵایەتی خەیاڵی |
بڵاوکەرەوە | Secker & Warburg |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٨ حوزەیران ١٩٤٩ |
جۆری کتێب | چاپی بەرگی ڕەق |
لاپەڕەکان | ٣٢٨ |
خەڵاتەکان | |
OCLC | ٤٧٠٠١٥٨٦٦ |
Dewey Decimal | ٨٢٣٫٩١٢[1] |
دایخە
ڕۆمانی ١٩٨٤، بە زیاتر لە ٦٥ زمان وەرگێڕدراوە. جۆرج ئۆروێڵ ئەم ڕۆمانەی لە ساڵی ١٩٤٨ نووسیوە و لە ١٩٤٩دا بڵاوکراوەتەوە. باسی کۆمەڵگایەک ئەکات کە تایبەتمەندییەکانی ڕقی دووژمنەکان و خۆشەویستی ڕێبەری گەورەیە. لەم کۆمەڵگایەدا تۆمەتبار بە ئاسانی دەکوژرێت و ئازادییە تاکەکەسییەکان لە ژێر پێی یاسادا پێشێل دەکرێن.