ویکیپیدیا:گەڕاندنەوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەڕاندنەوە تایبەتمەندییەکی نەرمامێری میدیاویکییە و لەسەر ویکیپیدیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئامرازە دوایین دەستکارییەکانی بەکارھێنەر لەسەر پەڕەیەک بە تاقە کرتەیەکی ماوس پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر ویکیپیدیا، گەڕاندنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکان وەکوو خراپکاری کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
بەکارھێنەرێک کە مافی گەڕاندنەوەی ھەیە، دوگمەی گەڕاندنەوە لە تەنیشت پێداچوونەوە پێوەندیدارەکان لە پێرستی چاودێری، لە مێژووی پەڕەکان و لە ھەندێک شوێنی دیاریکراوی تر دەبینێ. تاقە کرتەیەک لەسەر ئەم دوگمەیە، ئەو دەستکارییەی دەتەوێ لەگەڵ ھەموو دەستکارییە بە دوای یەکەکانی تری ھەمان بەکارھێنەر دەگەڕێنێتەوە.
گەڕاندنەوە بۆ ھەموو بەڕێوەبەران لەبەردەستدایە و بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بە بەکارھێنەرانی تر کە داوایان کردووە بدەن. بەکارھێنەرێک کە مافی گەڕاندنەوەی ھەبێ پێی دەڵێن گەڕێنەرەوە. ھەر ئێستا ٨ بەڕێوەبەر و ٢٣ بەکارھێنەر (سەرجەم ٣١) خاوەنی ئەم مافەن بێجگە لە گەڕێنەرەوە سەرانسەرییەکان کە لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیادا ئەم مافەیان ھەیە.
گەڕاندنەوەی ستاندارد لەوانەیە تەنیا لە ھەندێک شوێنی دیاریکراو بەکاربگیرێ – ئەو بەکارھێنەرانەی گەڕاندنەوەی ستاندارد خەراپ بەکاردەھێنن (بۆ نموونە، بۆ گەڕاندنەوە ئەو دەستکارییانەی گومانی چاکەیان ھەبووە کە لە شوێنی وا چاوەڕوانیی کورتەیەکی دەستکاری بۆ ڕوونکردنەوە ھەیە)، لەوانەیە مافی گەڕاندنەوەیان لێ بستێنرێتەوە.