نینتێندۆ
کۆمپانیای یاری ڤیدیۆیی ژاپۆنی / From Wikipedia, the free encyclopedia
نینتێندۆ (بە ئینگلیزی: Nintendo) کۆمپانیاییەکی ژاپۆنییە یاری ڤیدیۆیی بەرھەم دەھێنێت. کۆمپانیای نینتێندۆ لە ساڵی ١٨٨٩ لە شاری کیۆتۆی ژاپۆن بە ناوی کارتی بەھەمھێنەری یاری ھانافودا دامەزراوە. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٨٩٩ لە ژێر ناوی "نینتێندۆ کۆپای" لەلایەن پیشەگەری ژاپۆنی فوساجیرۆ یاماوچی دامەزراوە و کارتی یاریکردنی دەستی بەرھەمھێناوە کە بە ھانافودا ناسراوە. دوای ئەوەی لە ساڵانی شەستەکاندا خزمەت بە ھێڵە جیاوازەکانی بازرگانی کرد، دواجار نینتێندۆ سەرنجی خستە سەر یارییە کۆمپیوتەرییەکان و یەکەم کۆنسڵی یارییە ڤیدیۆییەکانی خۆی بەناوی Color TV-Game لە ساڵی ١٩٧٧دا دابەشکرد. کۆمپانیاکە و ھاوکارەکانی چەندین خەڵاتیان وەرگرتووە بەھۆی دەستکەوتەکانیانەوە، لەوانە خەڵاتی ئیمی تەکنەلۆژیا و ئەندازیاری، خەڵاتی ھەڵبژاردەی گەشەپێدەرانی یارییەکان و خەڵاتی یارییەکانی ئۆسکاری بەریتانی. کۆمپانیای نینتێندۆ یەکێکە لە دەوڵەمەندترین و بەنرخترین کۆمپانیاکانی بازاڕی ژاپۆن. یارییەکانی ماریۆ و پۆبجی و ئەفسانەی زێلدا لە بەناوبانگترین یارییەکانی کۆمپانیای نینتێندۆن و نزیکەی ١٢٠ ساڵ بەسەر ژیانی کۆمپانیاکەدا تێپەڕیوە و لەم ساڵانەشدا، ھەوادارێکی زۆری ھەیە لە جیھاندا کە ھەرگیز یارییەکانی ئەم کۆمپانیایە لەبیر ناکەن. زۆرێک ئەم کۆمپانیایە بە ئایکۆنی یارییە ڤیدیۆییەکان دەزانن. سەرنجی سەرەکی نینتێندۆ بریتییە لە لێکۆڵینەوە، پەرەپێدان، بەرھەمھێنان و دابەشکردنی بەرھەمە کات بەسەربردنەکان- بە پلەی یەکەم نەرمەکاڵای یارییە ڤیدیۆییەکان و یارییە ڕەقەکاڵا و کارتەکان. بازاڕە سەرەکییەکانی بریتین لە ژاپۆن و ئەمریکا و ئەورووپا و زیاتر لە ٧٠%ی کۆی فرۆشەکانی لە دوو خاکی دواییەوە دێت. تا ساڵی ٢٠٢٢ کۆمپانیای نینتێندۆ زیاتر لە ٥.٤ ملیار یاری ڤیدیۆیی و زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن یەکە ڕەقەکاڵاکانی فرۆشتووە.[1][2]