مەتر
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەتر (ھەروەھا: میتر؛ بە ئینگلیزی: Meter) لە سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا یەکەی پێوانی دوورییە.
ئەگەر مەتر دووجابکرێتەوە واتە دوو جار لە خۆیدا لێکبدرێتەوە، یەکەی ستانداردی پێواندنی ڕووبەر بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری دووجا یان مەتری چوارگۆشە[1]؛ و ئەگەر سێجابکرێتەوە یەکەی ستانداردی پێواندنی قەبارە بەدەستدێت کە پێی دەوترێت مەتری سێجا یان مەتری شەشڕوو.[2]
لە پێوانەکاریدا ھێمای "م"ی بۆ دانراوە.[3] وشەی مەترەکاری یەکێکە لەو وشانەی کە پیشەوەرەکان بەکاری دەھێنن، مەبەستیان لەوەیە کە پێوانەی شتێک دەکەن بە مەتر.