میچێل پیەر لویس
From Wikipedia, the free encyclopedia
میچێل پیەر لویس (Michèle Duvivier Pierre-Louis؛ لە دایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧)[1][2] کەسایەتی ژنە ئابووریزان و سیاسەتوانی ھایتییە. ئەو لە ماوەی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ تاوەکوو ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، بووە ١٣ەمین سەرۆک وەزیرانی ھایتی. ئەو لە دوای کلاودێت ویرلی، دووەم ژنە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وەربگرێت. میچێل کەسێکی سەربەخۆیە و ئەندامی پارتە سیاسییەکان نییە.[3]
زانیاریی خێرا میچێل پیەر لویس, لەدایکبوون ...
میچێل پیەر لویس | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٤٧-١٠-٠٥) ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ) Jérémie، ھایتی |
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس |
پۆستەکان | Prime Minister of Haiti |
پەروەردە | Queens College |
ئەندامی حیزبی | بێ نرخ |
دایخە
میچێل پیەر لویس ئەندامی دەستەی ڕاوێژکارانی دامەزراوەنی کۆمەڵگای کراوەیە.[4] لە ساڵی ٢٠١٠، لەدوای بوومەلەرزەی ٢٠١٠ی ھایتی، میچێل وتارێکی لە ھەفیننگتن پۆست بڵاوکردەوە، تێیدا پلانی سێ قۆناغی باسکرد بۆ دووبارە ژیانەوە لە ھایتی.[5]