مایا ساندو
From Wikipedia, the free encyclopedia
مایا ساندو (لە دایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٧٢) ژنە سیاسەتوانی مۆڵدۆڤییە، ئەو لە ئێستادا سەرۆکی وڵاتی مۆڵدۆڤایە، لەوەتەی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەم پۆستەی وەرگرتووە.[1] ئەو پێشتر (٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠) سەرۆکی پارتی کار و یەکگرتنن (PAS) بوو. لەماوەی ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ تاکوو ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی مۆڵدۆڤا بوو.
مایا ساندو | |
---|---|
بە ڕۆمانی: Maia Sandu | |
لەدایکبوون | (١٩٧٢-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ) Risipeni، مۆلدۆڤا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maia Sandu |
پیشە | ئابووریناس، سیاسەتوان |
پۆستەکان | member of the Parliament of Moldova، Prime Minister of Moldova، President of Moldova، سەرۆک |
پەروەردە | Academy of Economic Studies of Moldova، Academy of Public Administration of Moldova، John F. Kennedy School of Government |
ئەندامی حیزبی | Party of Action and Solidarity |
ئایین | Moldovan Orthodox Church |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2023 |
خەڵاتەکان | GPSA Award for Leadership in Social Accountability، Order of Work Merit، Order of Prince Yaroslav the Wise, 1st class، Grand Cross of the Legion of Honour |
ئەو لە ماوەی ٢٤ی شووباتی ٢٠١٩ تاکوو ٨ی تەمموزی ٢٠١٩، ئەندام پەرلەمانی مۆڵدۆڤا بوو. هەروەها لە ماوەی ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٢ بۆ ٣٠ی تەمموزی ٢٠١٥، وەزیری پەروەردە بوو.[2][3][4] مایا لە ماوەی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٤، لە ئەکادیمیای خوێند ئابوورییەکانی مۆلدۆڤا لە بەشی بەڕێوەبردن خوێندوویەتی. لە ماوەی ١٩٩٥ بۆ ١٩٩٨، لە بەشی پەیوەندییە نێونەوەییەکان لە ئەکادیمیای بەڕێوەبردنی گشتی لە مۆلدۆڤا خوێندی. لە ساڵی ٢٠١٠، لە سکوڵی جۆن کێنەددی لە زانکۆی هارڤارد درێژەی بەخوێندن دا، لە ساڵی ٢٠١٢ ئەم خوێندنەشی تەواوکرد. دواتر لە واشینگتن، وەک ڕاوێژکاری بەڕێوبەری جێبەجێکار لە بانکی جیهانی کاری دەکرد. مایا دەتوانێت بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئیسپانی، ڕووسی و ڕۆمانی قسە بکات.