مافەکانی ژنان
From Wikipedia, the free encyclopedia
مافەکانی ئافرەتان ماف و ناونیشانێکە کە بۆ ئافرەتان و کچانە لە تەواوی جیھان لە سەدەی ١٩ بنچینەی مافی ئافرەتیان پێکھێنا و لە سەدەی بیستیش جوڵانەوە فێمێنیستییەکان لە نێوان سەدەی بیست و بیست و یەک لەھەنێک وڵات ئەم مافانە سنووردار یان قەدەغەکراون یان لەلایەن یاساوە پشتگیریان لێدەکرێ، و لە ھەنێک وڵاتی تر ئەم مافانە پشتگوێ خراون، مافی ئافرەتان لە پاڵ مافەکانی مرۆڤ کە داوای مافەکانی ئافرەت دەکات بۆ ھەموو ئەو شتانەی کە مرۆڤێکی ئاسایی مافی لەسەر ھەیە بیان کات بۆ کچ و ئافرەت لەسەر بابەتە مێژوویی و کلتورییەکان، کە جوڵانەوەکە بۆ یەکسان کردنەوە[1]
بابەتەکان پەیوەندیدارن بە نەتەوەکان لەسەر مافی ئافرەت لەناویاندا مافی ھەبوونی ئۆتۆنۆمی، و ئازاد بوون لە توند و تیژی و ئازاردانیان، مافی دەنگدان، کارکردن لە وڵات و ھەبوونی پلە، مافی خوێندن و چوونە قوتابخانە، دووربوون لە توند و تیژی جەستەیی و دەروونی، ھەبوونی مافی یەکسان لە یاسای خێزانی، مافی وەرگرتنی مووچە بە یەکسانی، مافی خاوەندارییەتی[2]