ماریا سیلڤێرا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا (لە دایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ساوتۆمێ و پرینسیپییە. ئەو لە ماوەی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨، بووە سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ساوتۆمێ و پرینسیپی،[1] ھەر لەو دەمە وەزیری ئابووری و پلاندانانیش بوو. ئەو دووەم ژنە لەوڵاتەکەیدا پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت.
زانیاریی خێرا ماریا سیلڤێرا, لەدایکبوون ...
ماریا سیلڤێرا | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦١-٠٢-١٤) ١٤ی شوباتی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ) Portuguese São Tomé and Príncipe، ساوتۆمێ و پرینسیپی |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of São Tomé and Príncipe |
پەروەردە | Vasyl' Stus Donetsk National University، University of Lisbon |
ئەندامی حیزبی | Movement for the Liberation of São Tomé and Príncipe/Social Democratic Party |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Merit of Portugal |
دایخە
ئەو لە ئوکراینا بەشی ئابووری لە زانکۆی نیشتمانیی دۆنیتسک تەواو کرد، ھەروەھا ماریا بڕواننامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی گشتی لە سکووڵی بەڕێوەبردن لە شاری ستراسبۆرگ لە فەڕەنسا بەدەستھێنا.[2] ماریا دۆ کارمۆ سیلڤێرا ئەندامە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی ساوتۆمێ و پرینسیپی.
ماریا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیھان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردووەتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیھان.[3]