ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ (Maria de Lourdes Pintasilgo؛ لە دایکبووی ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ - مردووی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤) ژنە سیاسەتوان و ئەنازیاری کیمیای پۆرتووگالی بوو.[1] ئەو یەکەمین سەرۆکوەزیرانی پۆرتووگال بوو. هەروەها دووەم سەرۆکوەزیران بووە لە ڕۆژاوای ئەورووپا، لەدوای مارگرێت تاچر. ئەو یەکێک بوو لە کەسە چالاکەکانی حیزبی سۆسیالیستی پۆرتووگال.
زانیاریی خێرا ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ, بە پورتوگالی: Maria de Lourdes Pintasilgo ...
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Maria de Lourdes Pintasilgo | |
لەدایکبوون | ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٠ Abrantes، پورتوگال |
مردن | ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٧-١٠) (٧٤ ساڵ ژیاوە) لیسبۆن، پورتوگال |
شوێنی ناشتن | Prazeres Cemetery |
پیشە | سیاسەتوان، ئەندازیار |
پۆستەکان | Prime Minister of Portugal، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا |
پەروەردە | Instituto Superior Técnico، Technical University of Lisbon |
شوێنی کار | ستراسبورگ، شاری بروکسێل |
ئەندامی حیزبی | Democratic Renewal Party، Socialist Party |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Prince Henry، Grand Cross of the Military Order of Christ، Grand Cross of the Order of Liberty |
دایخە
ئەو لە ساڵی ١٩٨٦، خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پۆرتووگال. لە هەڵبژاردنەکان توانی ٤١٨،٩٦١ دەنگ بەدەستبهێننێت کە هاوتایە لەگەڵ ڕێژەی ٧.٣٨٪ دەنگەکان، لەم هەڵبژاردنە ئەو وەک کەسێکی سەربەخۆ خۆی هەڵبژارد، لە کۆتاییدا کاندیدی حیزبەکەی خۆی ماریۆ سوارێس بووە براوەی هەڵبژاردنەکە.
ماریا دی لۆردیس پینتاسیلگۆ لە ڕۆژی ١٠ی تەممووزی ٢٠٠٤، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[2]