ماری کیڤینیمی
ژنە سیاسەتمەدار / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری یۆھانا کیڤینیمی (Mari Kiviniemi؛ لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ماری دووەم ژنە فینلاندییە ببێتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، لە ماوەی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١١، بۆ ماوەی ساڵێک بوو بە ٤١ەمین سەرۆک وەزیرانی فینلاند.[1] ماری لە وەتەی ٢٥ی ئابی ٢٠١٤، بووەتە جێگری سکترێری گشتی ڕێکخراوی (OECD).[2][3]
زانیاریی خێرا ماری کیڤینیمی, بە فینلەندی: Mari Kiviniemi ...
ماری کیڤینیمی | |
---|---|
بە فینلەندی: Mari Kiviniemi | |
لەدایکبوون | (١٩٦٨-٠٩-٢٧) ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ) Seinäjoki، فینلاند |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mari Johanna Kiviniemi |
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | زانکۆی ھێلسنکی |
شوێنی کار | ھێلسینکی |
ئەندامی حیزبی | Centre Party |
بەشداربووە لە | World Government Summit 2015 |
خەڵاتەکان | Commander's Cross of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany، Commander of the Order of the Lion of Finland، Knight First Class of the Order of the Lion of Finland |
دایخە
ماری لە ماوەی ١٩ی نیسانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بوو بە وەزیری بەڕێوەبردنی گشتی و حکوومەتی لۆکاڵی. ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٦ بە وەکالەت بوو بە وەزیری بازرگانی و گەشەپێدانی نێونەتەوەیی. ماری لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٥ بۆ ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە چەند خولێکدا بووە ئەندام پەرلەمانی فینلاند.
ماری کیڤینیمی لە ساڵی ١٩٨٨ چووە بەشی ئابووری لە زانکۆی ھێلسنکی، ماری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری ھەیە.